دەبێ هەواڵنیرانی ژن لە کۆبوونەوەی شۆراکاندا لە مەشهەد، چارشێو لەسەر بکەن

0
577

سەرۆکی کومیسیۆنی “فەرمان دان بۆ چاکە و گێڕانەوە لە خراپە”ی شاری مەشهەد گوتی، ئەو نامەی کە لەمەڕ پاراستن و ڕاگرتنی داپۆشە و حیجاب لە کۆبوونەوەکانی شۆرای شار بۆ بۆ پارێزگاری ناردراوە، تەواو فەرمی و یاساییە.

 بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی مێهر، عەلی ئەسغەر لوتفی گوتی: “حەوتووی ڕابردوو لە لایەن پارێزگارییەوە نامەیەک بۆ سەرۆکی شۆڕا ڕەوانە کراوە کە تێیدا باسی لە پێویستیی لەبەر کردنی جل و داپۆشە (چارشێوی) ئیسلامی لە لایەن هەواڵنێرە ژنەکانەوە کراوە و بەپێی ئەو نامەیە دەبێ هەواڵنیرە ژنەکان لە کۆبوونەوەکانی شۆراکاندا بە شێوەیەکی ئیسلامی ئامادە بن، سەرۆکی شۆڕا بە مەبەستی بە ئەنجام گەیاندن، ئەو نامەی بۆ من ناردووە و ئەرکەکە بە من ئەسپێردراوە.”

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گازندەی کرد کە بەداخەوە تا ئێستا ئەو نامەیە جێ بە جێ نەکراوە و دەبێ جێ بە جێ بکرێت، چون ئەو نامەیە تەواو یاساییە.

لوتفی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە ڕووداوی مەشهەد ٢٠١٧ کرد و گوتی: “شارەوانیی مەشهەد زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر، لایحەیەکی ڕێک خست و لەو بارەوە لە سەحنی ئاشکرای مەجلیس خستیە بەر باس و چەسپاندی و بۆ ئەو مەبەستەش کومیتەیەکی لە شارەوانی پێکهێنا”.

شایانی ئاماژەیە کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا و دوابەدوای پیداگری کردنی زیاتری خامنەیی و پێش نوێژەکانی ئێران لەسەر “فەرمان دان بۆ چاکە و گێڕانەوە لە خراپە”، تێزاو بەسەر چەند ئافرەتێک لە ئێراندا کراوە کە ئەو ڕووداوە کوردستانیشی گرتەوە و لە شاری بۆکان، تێزاو بە جەستەی چەند ئافرەتێکی کورددا کرا کە بەرچاوترینیان، سوێسنە ئیسماعیلنەژاد بوو کە بەپێی ڕاپۆرتی پزشکی یاسایی شاری بۆکان ١٥٠% تووشی سووتان ببوو.

 هەروەها لەو دواییانەدا لە شاری تاران، ڕاگەییەندرا کە ٦٠٠٠ کەسی ماتۆڕ سوار و مەئمووری نەهێنی و شاراوە ئەرکی پاراستنی شار لە ئەستۆ دەگرن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.