دیوارەکانی مەریوان دلۆڤانتر بوون

0
182

شاری مەریوان لە خۆرهەڵاتی کوردستان یەکێک لەو شارانەیە کە لەو ساڵانەی دواییدا چەند ڕێکخراوی ناودەوڵەتی تێیدا سەریهەڵداوە و گەلێک کاری ژینگەپارێزی و چالاکی مەدەنی تێدا کراوە کە لە هەموویان بەرچاوتر دەکرێ ئاماژە بە ناو و هەوڵەکانی “ئەنجومەنی چیای سەوزی مەریوان” بکەین.

ماوەیەکە و بە داهاتنی سەرما و سۆڵ، لەو شارە کەمپەینێک بە ناوی “دیوار مهربانی” واتا دیواری دلۆڤانی لە لایەن چەند کەسێکی چالاکوان و خێرخوازی ئەو شارەوە وەڕێخراوە، ئامانجی ئەو کەمپەینە کۆکردنەوەی کەل و پەل و جل و بەرگی زیادی خەڵک و بەخشینیانە بە کەسانێک کە خاوەن پێویستین.

سالار محەممەدی- چالاکی مەدەنی مەریوانی-، داهێنەری ئەو گەڵاڵەیە و ئامانج لە وڕێخستنی ئەو هەڵمەتەی گەڕاندەوە بۆ هەستی مرۆڤدۆستی و کوتیشی ئەو هەڵمەتە لە ٢٩ی سەرماوەز هەتا کۆتایی ڕەشەممە لە شەقامی ئەرتەشی ئەو شارە درێژەی دەبێت.

ناوبراو لە وت و وێژ لەگەڵ “زرێوار خەبەر” کوت: ئەو هەڵمەتە بە هیچ ئامانجێکی تاکەکەسی و بۆ ناو و ناوبانگخوازی، وەگەڕ نەخراوە و لاشمان وایە کەڵکاژۆ وەرگرتن لە هەستی خەڵک، ئەویش چینی فەقیری کۆمەڵگا، کارێکی نامرۆڤانەیە و هەر بۆیەش پێویستە بە شێوەیەکی ئەوتۆ بچینە پێش کە ئەو هەڵمەتە بە ناوی کەسێکی تایبەت تەواو نەبێت.

ناوبراو هەروەها کوتیشی: بە پێی ئەوەی کە ئێستا بەرەبەری هەڵبژاردنە، ئەگەر بێت و کەس یان کەسانێک بیانهەوێت ئەو هەڵمەتە بە ناوی خۆیان تەواو بکەن، بێ گومان لەگەڵ ناڕەزایی خەڵک ڕووبەڕوو دەبێت و پشتی تێدەکەن، هەر بۆیەش دەبێ تەنیا و تەنیا چەق بخرێتە سەر دابین کردنی پێداویستی خەڵکانی هەژار، هەڵبەت دەبێ کەسایەتیشیان  پارێزراو بێت.

ناوی بەشداربوون و ئەندامانی کەمپەینی “دیواری دلۆڤانی” مەریوان، تا ئیستا بەو شێوەی خوارەوەیە:

١- سالار محەممەدی ٢- سەباح رەزایی ٣- کەیوان بەخشی ٤- ئاژوان سەعیدی ٥- سۆران داردان ٦- ڕەحمان حەیدەری ٧- فەریاد ئازادوار ٨- سەلام نەباتی ٩- ڕێبوار مەردوخی و بەرکەوت ئەرژەنگی ١٠- ئومێد روزچەنگ ١١- سامان باباخانی ١٢- ئارمان باباخانی ١٣- میکاییل سەدیقی ١٤- کیومەرس محەممەدی ١٥- فایق نیگاری ١٦- سەباح محەممەدی ١٧- محەممەد سالاری ١٨- ئازاد هاشمی ١٩- موحسێن سۆهرابی ٢٠- محەممەد یەمینی ٢١- هەڵکەوت ئەرژەنگی ٢٢- رەئوف جیهانی ٢٣- فەرید نیکخاه ٢٤- شەهرام ڕەفیق دۆست ٢٥- فەرزاد محەممەد پوور ٢٦- فاتح مەحموودی ٢٧- عەبدووڵا رامش ٢٨- سامان شەهبازی ٢٩- هیوا دێهقانی ٣٠- سیروان کەریمی زادە ٣١- کەماڵ ئەسەدی ٣٢- حەمید مستەفانیا ٣٣- هەمزە کەریمی ٣٤- ئومێد وەزیری ٣٥- محەممەد رەستگار کەریمی ٣٦- حەبیب کیانی ٣٧- کەیهان محەممەدی ٣٨- پەیمان ئەحەدی ٣٩- فەرەیدوون میرزایی ٤٠- بەهائەددین سەدیقی ٤١- موختار خێرخاه ٤٢- ئومێد درەخشانی ٤٣- هادی کیانپوور ٤٤- ڕێبوار زارعی ٤٥- عەبدووڕڕەحمان لوتفی ٤٦- لەیلا کۆهنەپۆشی ٤٧- زەکەریا ئەحمەدی ٤٨- زانا پیرخزرانیان ٤٩- محەممەد ڕەفیق دۆست ٥٠- حەکیم عومرانی ٥١- بەهمەن شەهبازی ٥٢- عەبدووڵڵا ئازادیان ٥٣- ناسح خالدیان ٥٤- حوسێن وەفایی ٥٥- ژیکال مەریوانی ٥٦- خانم سەعیدپوور ٥٧- فەرزاد فەتحی ٥٩- ئارام فیردەوسی ٥٩- سۆران فەتاحی ٦٠- حەسەن رەزایی ٦١-مەهدی بەهرامی

 

814427549_96456-zariwarkhabar (12)

2015122119100366836861

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت