دیدارى بەردەوامى ڕاوێژکارانى لەشکرى ئێران و روسیە لە مۆسکۆ

0
551

 بە گوێرەى ئاژانسی هەواڵنێرى ئینترفاکس یەکێک لە کاربەدەستانى ئێرانى ئاشکراى کردوە کە وەفدێکى ڕاوێژکارانى لەشکرى کۆمارى ئیسلامى ئێران ئێستا لە مۆسکۆن بۆ گفتگۆ کردن لە بارەى بابەتەکانى لەشکرى پەیوەندیدار بە دو وڵاتەوە.

لە دریژەى هەواڵەکەى ئینتر فاکس باس لە پەرە پێدانى پەیوەندیەکانى لەشکرى ئێران و روسیە دەکات و هەروەها وەفدەى لەشکرى وەزارەتى بەرگرى هەردولا هەمو هەفتەیەک لە چاوپێکەوتن دان.

شایانى باسە دەست پێکردنى هێرشی ئاسمانى روسیە بۆ سەر سوریە و ئامانج گرتنى دژبەرانى ئەسەد دواى سەردانى قاسم سلێمانى و دیدارەکانى لە گەڵ پۆتین و کاربەدەستانى لەشکرى ئەم وڵاتە دەست پێکرد. هەروەها عەلى ئەکبەر ولایەتى ڕاوێژکارى نێونەتوەى خامنەى لە چەند ڕۆژى رابردوو سەردانى روسیاى کردبوو باسى لە پەرەپیدانى زیادترى پەیوەندیەکانى لە هەموو بوارەکان بە تایبەتى لەشکرى و ئستراتیژیک کرد.

 هیرشەکانى ئەم دواییەى بۆ سەر شارى حەلەب هاوپەیمانى ئێران و روسیە بە باشی هەولەکانى ئەم وڵاتانە بۆ دەست تیوەردان لە کارو بارى وڵاتى سوریە لە بەرامبەر ڕۆژئاوا و پاراستنى ئەسد نیشان دەدا . روسیە لە هەوا ئێران و هێزەکانى ئەسەد لە زەوىىەوە هیرشیان کردە سەر ناوچەکانى شارى حەلەب کە مەترسی ئاوارە بونى نزیک نیو ملیون مرۆڤی لێکەوتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.