دیاریی هونەرمەندێکی بۆکانی بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان+ ڤیدیۆ

0
705

ڕۆژی کورد: هونەرمەندی شێوەکان، رامیار فازڵی، خەڵکی شاری بۆکان، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییەدا کە بە دەست ناوەندی ڕۆژی کورد گەیشتووە، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی شەهیدانی کۆمار، پێشەوا قازی محەممەد، سەیف و سەدر قازی، وێنەیەکی کەم وێنەی لە پێشەوا قازی محەممەد، کێشاوەتەوە.

ئەژمارێکی بەرچاو لە چالاکانی سیاسی، کەسایەتی، ناوەند و ڕۆژنامەوانانی کورد، داوا دەکەن ١٠ی خاکەلێوە، ساڵڕۆژی شەهیدانی کۆماری کوردستان، وەک ڕۆژی شەهیدان لە هەر چوار پارچەی کوردستان بناسێنرێت کە تا ئێستا هەبوونی هەستی حیزبگەرایی، خۆخوازی، خۆسەپێنی و عەشیرەگەری وەک بەربەستێک بۆ وەدیهاتنی ئەو داواکارییە ڕەوایە، پێشی بە چەسپاندنی ئەو داوایە گرتووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت