ڕۆيتێرز بڵاويكردووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌يه‌ك له رێكخراوى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كي كيميايى رايگه‌ياندووه، به گوێره‌ى ئه‌و توێژينه‌وانه‌ى ئه‌نجامدراوون، سه‌لمێنراوه ساڵى رابردوو، داعش چه‌كيى كيميايى دژى پێشمه‌رگه به‌كارهێناوه.
مانگى ئابى ساڵى رابردوو، به هۆى به‌كارهێنانى چه‌كيى كيمياييه‌وه 35 پێشمه‌رگه بريندار بوون.
ئه‌و ديپلۆماتكاره به مه‌رجى ئه‌وه‌ى ناوى بڵاونه‌كرێته‌وه، رايگه‌ياندووه، به گوێره‌ى ئه‌نجامى پشكنينه‌كان ده‌ركه‌وتووه داعش خه‌رده‌لى به‌كارهێناوه.
تا ئێستا رێكخراوى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كيى كيميايى به فه‌رميى ئه‌نجامى پشكنينه‌كه‌ى رانه‌گه‌ياندووه.