دووهەمین فێستیڤاڵی فیلمی رۆژئاوا – ٢٠١٧ بەڕێوە دەچێ

0
21

هونەر بە گشتی و بە تایبەت سینەما وەکوو یەکێک لە پێناسەکانی ئاستی تێگەیشتنی کۆمەلگا و هەڵوێستی کۆمەڵایەتی بۆ ئافراندنی جوانترین جلوەی ژیانی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی دەناسرێت. خوڵقاندن و گەشەسەندنی سینەمای ئازاد و بیرمەند، واتادار بوون و زیندوو بوونی مرۆڤ و کۆمەڵگایەکە کە ئازادی و ژیانی ئازاد بە نرخ دەزانێت و لە پێناو ئەوەێشدا تێکۆشانی بۆ دەکات. دامەزراندنی کۆمینی فیلمی رۆژئاوا لە ساڵی ٢٠١۵ دا بە ئامانجی زیندوو کردنەوەی نرخەکانی کولتوری و هونەری لە گۆرەپانی سینەما دا بوو، هەر وەها پێکهێنانی هەلومەرجێک بۆ گەشە پێدانی سینەمای ئازاد لەئەم بەشەی کوردستانە کە مزگێنی دەری ئاسۆیەکی روونی گەشەی فەرهەنگی و هونەری کۆمەڵگای رۆژئاوایە. پێکهینانی وتاری رۆڵی سینەما لە کۆمەڵگا، ئافراندنی بەرهەمی سینەمایی، گرینگیدان بە دامەزراندن و دەست بەکاربوونی ئاکادمێای سینەما و پشتگیری لە سینەما کارانی لاو لە گرنگترین خەباتی کۆمین فیلمی رۆژئاوایە لە سەرەتای دامەزراندنیەوەتا ئێستا. فێستیڤالی فیلمی رۆژئاوا لە دووهەمین ساڵی خەباتی خۆی دا و لە ساڵیادی کارەساتی سووتاندنی سینەمای عامودا لە ساڵی ١٩۶٠ کە تێیدا ٢٩٨ منداڵی رۆژاوایی گیانیان بەخت کرد. وەکوو بەستینێک بۆ زیندوو کردنەوەی نرخە کۆمەڵایەتیەکان لە گۆرەپانی هونەر و هەروەها خوڵقاندنی دیمەنی راستەقینەی دێموکراسی و شۆڕشی گەل، بە ئامادە بوونی سینەماکارانی ئازادیخواز، بەڕێوەبردنی دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی رۆژئاوا رادەگەیەنیت.
ئامانجەکانی فێستیڤاڵ:
پێکهێنانی هەلومەرجێک بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا و بەرهەمی سینەمایی، تێکۆشان بۆ زیندوو کردنەوە و گەشەپێدانی کەلتووری سینەما لە رۆژئاوا و پشتیوانی کردن لە سینەماکارانی لاو، کەڵک وەرگەرتن لە ئەزموونی هونەری لە سینەما و پێشاندانی فیلم لە گرنگترین ئامانجەکانی دووهەمین فێستیڤالی فیلمی رۆژئاوایە.
بەرێوە بەری فێستیڤاڵ:
کۆمین فیلمی رۆژئاوا – تەڤگەری چاندوو و هونەری دێمۆکراتیکTEV.ÇAND
بەهاوکاری دەستەی فەرهەنگ و هونەری خۆرێوەبەری دمۆکراتیکی رۆژئاوا
بەشەکانی فێستیڤاڵ:
بەشی کێ بڕکێ_ ١. کورتە فیلم ٢. بەڵگە فیلم
بەشی ئاسایی_ فیلمی درێژی سینەمایی
شەرت و مەرجەکانی بەشداربوون لە فێستیڤاڵ بۆ بەشەکانی کێ بڕ کێ و ئاسایی:
١.بەرهەمەکانی نێردراو بۆ فێستیڤاڵ پێویستە لە ساڵەکانی ٢٠١۵، ٢٠١۶ و ٢٠١٧ دروست کرابێت.
٢.ئەو فیلمانەی کە بۆ فێستیڤاڵ دەنێردرێن تەنانەت ئەگەر نەتوانن بچن بۆ قۆناخی دوایی فێستیڤاڵیش، ناگەڕێندرێنەوە.
٣. لە گەڵ هەر بەرهەمیکی هەنێردراوە بۆ فێستیڤاڵ ، بیۆگرافی دەرهێنەر، سیناپسی فیلم و Trailar مەرجی سەرەکێە.
۴. بەبۆنەی نەبوونی هەلومەرج بۆ ناردنی فیلم لە رێگای پۆستی هەوایی و زەوینی دا، فیلمەکان لە تەنیا لە رێگای ئینترنێت وە بۆ فێستیڤال دەنێردرێت.
۵. فۆرمەتی فیلمەکان یان پیشاندانی پێشتریان لە فێستیڤالەکان بۆ بەشداربوون لەو فێستیڤاڵە کانی رابەردوودا لە فستیڤالەکەدا ئاستەنگ نیە.
۶. ئەو فیلمانەی کە لە فێستیڤالی یەکەمی فیلمی رۆژئاوا بەشدار بوونە، ناتوانن دوبارە بەشداری بکەن.
٧. ئەو فیلمانەی کە بۆ فێستیڤاڵ دەنێردرێت نابێ هەتا پێش فێستیڤال لە تەلەویزیۆن بڵاو ببنەوە.
٨. فیلمەکانی بەشی کورتە فیلم نابێ زیاتر لە ٣٠ خولەک بن.
٩. هەر دەرهێنەرێک لە بەشی کورتە فیلم دا تەنیا دەتوانێ بە یەک فیلم بەشداری بکات.
١٠. هەر دەرهێنەرێک لە بەشی بەڵگە فیلم دا تەنیا دەتوانێ بە یەک بەڵگە فیلم بەشدار بێت.
لێژنەی هەڵبژاردن:
١.پێداچوونەوە و هەڵبژاردنی فیلم بۆ پەسند کردن و ئامادە بوونی بەرهەمی نێردراو لە ئەستۆی دەستەیەکی پێنج کەسی لە ئەندامانی کۆمینی فیلمی رۆژئاوا دایە.
٢. لێژنەی سەرەکی (ژووری )فێستیڤاڵ پێکهاتووە لە مامۆستایانی سینەما، دەرهێنەران و رەخنەگرانی سینەما.
کات و شوێنی فێستیڤاڵ:
دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی رۆژئاوا لە بەرواری ٢٠١٧.١١.١٣ لە شاری قامیشلو بە مەراسمێک دەکرێتەوە و لە بەرواری ٢٠١٧.١١.١٧ لە هەمان شار کۆتایی پێدێت.
کات و چۆنیەتی ناردنی بەرهەمەکان:
وێب سایتی فێستیڤاڵی فیلمی رۆژئاوا لە بەرواری ١٧/٩/٢٠١٧ هەتا کۆتایی رۆژی ١۵/١٠/٢٠١٧ بۆ وەرگرتنی بەرهەمەکان کراوەیە. لە دوای کۆتایی رۆژی دیاری کراو ئەو بەرهەمانەی دەنێردرێن وەرناگیرێن.
ڕوونکردنەوە_
١.پێشاندانی فیلمەکان لە شارەکانی “قامیشلو، عامود، دێرک، کۆبانی ، سەریکانی و حەسەکە” و بە گوێرەی بەرنامەی راگەیەندراوی فێستیڤاڵ دەبێت.
٢. سمینار و کارگەکانی پێوەست بە فێستیڤاڵی فیلمی رۆژئاوا لە کاتی بەرێوەچوونی فێستیڤاڵ بە گوێرەی بەرنامەی راگەیەندراوی فێستیڤاڵەکە دەبێت.
٣. بۆ رووماڵ کردنی ڕاگەیاندنی و رێکلامی فێستیڤاڵ لەهەندێک بەشی Trailar ی ئەو فیلمانە کەڵک وەردەگیرێت کە دەربازی قۆناخی دوایی فێستیڤاڵ بوونە.
بۆ ناردنی بەرهەمەکانتان و بۆ پێوەندی گرتن بە دووهەمین فێستیڤالی فیلمی رۆژئاوا بەو ناونیشانانەی خوارەوە پێوەندی بکەن:

www.rojavafestival.com
Gmail : rojavafilmfestival@gamil.com
Facebook : 2.mihrîcana fîlm a Rojava
TEL / Telegram / WhatsApp : 00963992823498 – 00963996612578

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت