دوولایەنی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا یەکگرتنەوەی خۆیان راگەیاند.

0
977

ڕۆژی كورد: پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان” و ” بزووتنەوەی ئاشتی ودیموکراسی کوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند كه‌ له‌ مه‌و به‌ دوا له‌ ژێر ناوی ” پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستان و وه‌ك یه‌ك حیزب درێژه‌ به‌ خه‌باتیان ده‌ده‌ن ،دەقی بەیاننامەکە كه‌ نوسخه‌یه‌كی گه‌یشتۆته‌ ده‌ست ڕۆژی كورد به‌م چه‌شنه‌یه‌:

هاونیشتمانانی خۆڕاگر
كۆڕو كۆمەڵە سیاسییەكانی كوردستان
بە لەبەر چاوگرتنی بارودۆخی کوردستان و ناوچەکە و گرنگی دان بە هەلومەرجی خەباتی رزگاریخوازانەی نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان و هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی قۆناغی ئیستای خەبات و گرنگی یەکگرتووی و یەکدەنگی لایەنەسیاسیەکانی کە خواستێکی سەرەکی گەلەکەمانە لە رۆژهەلاتی کوردستان و یەکگرتووی و یەکدەنگی رەمزی سەرکەوتنمانە،پاش ماوەیەک گفتوگۆلە نێوان “پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان” و ” بزووتنەوەی ئاشتی ودیموکراسی کوردستان“ گەیشتینە ئەوە ئاکامە کە پێکەوە بەناوی ” پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستان” بە بەرنامە و پلانی نوێ لە مەیدانی خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیەتیدا لە دژی دوژمنانی گەلەکەمان و کۆماری ئیسلامی ئێران درێژە بە خەبات و چالاکی سیاسی بدەین.
ئامانجمان لە یەکگرتنەوە ریخستنەوەی تەشکیلات نوێ و بەرێوەبەری ئیداری حزبیە بە پلانێکی نوێی سیاسی و کارێگەر تر و بەهێزتر بەمەبەستی درێژە دان بە خەباتی نەتەوەی لە پێناو گەیشتن بە مافەنەتەوەیەتی لەگەلەمان لە رۆژهەلات کەلە داهاتوویەکی نزیکدا کۆنفرانسێکی هاوبەش بەمەبەستی رێکخستنی ئیداری ساز دەکەن .
پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
١٤ سەرماوەز ی ٢٧١٦کوردی
٢٠١٦/١٢/٣

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت