دوای هیزەکانی سپا، ئەنجا سرەی کوژرانی هێزەکانی ئەرتەشی ئێرانە لە سووری

0
852

تا ئێستا دەیان هێزی ئێرانی و ئەفغانیی سپای پاسداران لە سووریە و لە بەرگری لە ڕەژیمی بەشار ئەسەد و لەژێر ناوی پارێزەرانی حەرەم، کوژراون.

ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار هەواڵی کوژرانی چوار پلەداری ئەرتەشی کۆماریئیسلامی لە سووریە بڵاو بۆوە کە ناوی ٣ کەسیان کە ڕاگەیێندراوە بەو شێوەی خوارەوەیە:

موحسێن قوتاسلوو، ستوان دووەم و ئەندامی تەکاوەرانی تیپی ٦٥ی هێزی تایبەتی هەوابۆردی ئەرتەشی ئێران و خەڵکی پاکدەشتی سەر بە شاری تاران، بووە کە یەکەم ئەندامی ئەرتەشی ئێرانە کە لە سووریە و لە شەڕ لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەکانی دژبەری ئەسەد کوژراوە.

تەکاوەرانی تیپی ٦٥ی هێزی تایبەتی هەوابۆردی ئەرتەشی ئێران بە “کڵاو کەسکەکان”یش بەناوبانگ و ناسراون.

موجتەبا زولفەقارنەسەب، سەرۆکی ڕوکنی دووەمی تیپی ٤٥ی تەکاوەری شووشتەر، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی خاکەلێوە لە سووریە کوژراوە. موجتەبا سێهەمین ئەندامی ئەرتەشە کە لە سووریە کوژراوە.

موجتەبا یەدووڵاهی سێیەمین ئەندامی ئەرتەشی ئێرانە کە لە سووریە کوژراوە و تا ئێستا زانیاری لەمەڕ ناسنامەی ئەو کەسە بلاو نەبۆتەوەو بەڵام دەگوترێ ئەندامی تیپی دووەمی تەکاوەران کە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی خاکەلێوە لە سووریە کوژراوە. موجتەبا سێهەمین ئەندامی ئەرتەشە کە لە سووریە کوژراوە.

ڕێکەوتی ٥ی ئاوریل (١٧ی خاکەلێوە)، هەواڵدەریی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بڵاوی کردۆتەوە، ئەمیر عەلی ئاراستە، جێگیر کاروباری ڕێکخستنی هێزە ویشکانییەکانی ئەرتەش، ئامادەبوون و جێگیر بوونی هێزە تایبەتییەکانی تیپی ٦٥ی هەوابۆرد کە بەشێکە لە هێزە ویشکانییەکەی ئەرترشی ئێرانی ڕاگەیاند و گوتی: “ئێمە تیپی ٦٥ و یەگانگەلی تریشمان وەک راوێژکات، ناردۆتە سووریە و ئەو ناردنە تایبەت بە تیپی ٦٥ی تەکاوەر نیە و ئێستا ڕاوێژکارانی تیپی ٦٥ لە سووریە ئامادەن”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.