داوود ئۆغڵوو: ناتوانین مەیدان بدەین بە سازبوونی “سایکس پیکۆ” یەکی تر

0
621

دانیشتنی سێ قۆڵی نێوان تاران، مسکۆ و ئانکارا، یەکێک لەو دانیشتنانەی چەند ڕۆژی ڕابردوویە کە چاوەروان دەکرێ لە مێژووی کورددا کاریگەری نەرێنیزۆری هەبێ و تا ڕادەیەکی زۆر دانیشتن و ڕێککەوتننامەی سەعداباد و …تاد، وەبیر سیاسی و چاوەدێرانی سیاسی کورد هێناوە کە تێیدا وڵاتانی داگیرکەری کورد، سەرەڕای هەموو تەنگژە و ئاڵۆزییەکانی نێوان خۆیان، لەسەر مژاری کورد ڕێککەوتوون و هاودەنگیان هەبووە.

داوودئۆغڵوو لە میانەی سەردانی خۆی بۆ ئێران گوتی: سەد ساڵە بە هۆی ڕێککەوتنی سایکس – پیکۆ، لە ئازار داین، ناتوانین جارێکی ترئیزن بدەین، سایکس پیکۆیەکی تر سەر هەڵبداتەوە.

ئەو قسانەی داوود ئۆغڵوو لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە ئێران باس لە هەبوونی  پلانێک بە ناوی پلانی B لە لایەن ئەمریکاو هاوپەیمانانەوە دەکات کە باس پارچەبوونی بوونی سووریە و داڕشتنەوەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە دەکات و بە پێی ئەو پلانە وڵاتێک لە ڕۆژهەڵاتی سووریە پێکدێت کەئەو وڵاتە دابەش بە چوار بەش دەکات.

شایانیئاماژەیە کە جێ بە جێ بوونی ئەو گەڵاڵەیە، بەرتەسک ىوونی دەسەڵاتی ئێران و ڕووسیەیە لە سووریە و لە ناوچەکەدا، پلانێک کە تێیدا دەسەڵاتێک بۆ کوردەکانی کوردستانیڕۆژئاواش دێتە ئاراوە و تورکیە ناتوانێ بە هیچ جۆر ئەو دەسەڵاتە قەبووڵ بکات و بە هەڕەشە لەسەر خۆی دەزانێ.

شایانی ئاماژەیە کە تورکیە هێزەکانی (ی پ گ) بە تیرۆریست دەزانێ و هێزەکانی خۆی لەسەر سنووری تورکیە – سووریە ڕێک خستووە، جووڵەیەک کە ڕووسیە بە دژی وەستاوەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.