دانمارک ڕووبەندی ژنانەی یاساغ و نایاسایی ڕاگەیاند

0
8

بەپێی وتەکانی وەزیری دادی دانمارک، ئەم وڵاتە لێدانی ڕووبەندی ژنانە (بەرقەع) کە لەلایەن هێندێک لەژنانی موسوڵمانەوە کەڵکی لێوەردەگیرێ قەدەغە دەکرێت.

ڕوژی کورد: بەپێی وتە وەزیری دادی دانمارک، ئەم بڕیارە پاشی ئەوەی دێت کە ئەم شێوە جل و بەرگ پۆشینە لەگەڵ کۆمەڵگا و داب و نەریتی دانمارکدا نایەتەوە.

بەوپێیە لەمە بەدواوە، هەرکەسێک لە دەرەوە بەم شێوەیە بگەڕێت جاری یەکەم ۱۲۰ پۆند سزادەدرێت و لەئەگەری دووبارە بوونەوەیدا تا ۱۲۰۰ پۆند سزاکە بەرز دەکرێتەوە.

ئەم یاسایە بەندێکیشی هەیە، کە بەپێی ئەو بەندە، لیدانی ڕووبەند لە بۆنەی تایبەتی وەک هالۆڤین یان وەرزشەکان کە نابێ لەوێشدا ڕووبەند بەکاربێت.

وەزیری دادی دانمارک گوتویەتی: لەکاتی چاوپێکەوتندا لەدەرەوە و داپۆشینی دەم و چاو جۆرە بێڕێزییەکە بە کەسی بەرامبەر.

ئەو هەروەها لەدرێژەی قسەکانیدا گوتی: بەم سنووردانانە ئێمە ئەو پەیامە دەدەین کە ئێرە دانمارکە، ئێمە لێرە ڕێز و یەکدی دادەنێین و باوەڕمان بە یەکدی هەیە.

بەپێی داتاکان کەمتر لە ۲۰۰ ئافرەت لەدانمارک ڕووبەند یان هەمان (بەرقەع) بەکاردێنن، ئەم یاسایە ئەوانە دەگرێتەوە.

لەهەمان کاتدا وڵاتی سوئیس یەکێکی دیکە لەو وڵاتانەیە کە ڕووبەند لەوێ نایاساییە.

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی نۆروێژ، مانگی جۆزەردانی ڕابردوودا گوتی: “داپۆشینی دەم و چاو یان بەکارهێنانی ڕووبەند لە خوێندنگاکانی نۆروێژدا ئاسایی نیە بۆیە ئەمە ئەبێتە هۆی لاوازکردنی پێوەندییەکان. هەروەها گوتی: کەسانێک کە کار دەکەن و پێداگرن لەسەر ئەو جۆرە پۆشینە کاری خۆیان لەدەست دەدەن و خوێندکارانی زانکۆش لەگەڵ مەترسی دەرکردن ڕووبەڕوو دەبنەوە.”

ئێستا زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپایی لەگەڵ زۆربوون و هاتنی پەنابەر و بەتایبەت زۆربوونی ئیسلامییەکان لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، لەوەرگرتن و دانی ئیقامە بەو کەسانە تۆزێک بە ترسەوە هەنگاو دەنێن و پۆلیس بەشێوەیەکی توند و نۆڵتر چاوەدێرییان دەکات.

لەئێستادا ئەم شێوە یاسایانە بەپێی لێکۆڵینەوەکان جۆرێک دژکردەوەیە لەگەڵ زۆربوونی کردەوە تیرۆریستیەکان لەوڵاتانی ڕۆژئاوادا.

هێندێک لە لێکۆڵینەوەکان ئەوە پیشان دەدەن کە ئیسلامییەکانی ئەوروپا و کانادا، ڕێوشوێنی نوێیان بۆ پڕوپاگەندە کردن بۆ ئیسلام گرتووەتە بەر. شێوەگەلێک کە لە تەمەشاکردنی یەکەمدا بۆ خەڵک و پۆلیس دەرناکەوێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌