دادگای فیدراڵی ئامریکا: ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌ 10.5 میلیارد دۆلار مه‌حکووم کرد

0
154

یه‌کێک له‌ دادگاکانی فیدراڵی ئامریکا له‌ شاری نیوورک، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تی هاوکاری کردنی ئه‌لقائیده‌ له‌ هێرشه‌کانی 11ی سیپتامبردا به‌ 10.5 میلیاردنیوو مه‌حکووم کرد.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه‌ی شه‌رق و ئه‌وسه‌ت، 7 میلیارد دۆلار له‌ داراییه‌ ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌کانی ده‌بێت بدرێت به‌ سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی که‌ له‌ هێرشه‌که‌دا گیانیان له‌ ده‌س داوه‌ و، و هه‌روه‌ها 3 میلیارد دۆلار ده‌بێت بدرێته‌ شیرکه‌تی بیمه‌ی ئه‌و وڵاته‌، که‌ له‌ کۆی گشتی دا 10 میلیارد ونیوه‌.
ئه‌مه‌ دووهه‌مین دادگای فیدراڵی ئامریکایه‌ که‌ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تی هاوکاری کردن له‌ گه‌ڵ ئه‌لقائیده‌دا مه‌حکووم ده‌کا.
له‌ ساڵی 2012 دا دادگای فیدراڵی ئامریکا کۆماری ئیسلامی به‌ 6 میلیارد دۆلار (جریمه‌ی نقدی) مه‌حکووم کرد.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌که‌، جۆرج دانیه‌ل سه‌رۆکی دادگای باڵای شاری نێوورک کۆماری ئیسلامی به‌ هاوکاری کردنی ئه‌لقائیده‌ مه‌حکووم کرد.
له‌ 11ی سیپتامبهری 2001 دا دوو إرۆکه‌ی پڕ له‌ ته‌قه‌مه‌نی هێرشی کرده‌ سه‌ر دوو شوێنی گرنگی بازرگانی ئه‌و وڵاته‌ و له‌ ئاکامدا زیاتر له‌ 3 هه‌زار که‌س گیانیان له‌ ده‌س دا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌