خەڵاتی ساڵی ٢٠١٦ی ژنانی بوێری جیهان بە ژنە کوردێک بەخشرا

0
977

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٠ی خاکەلیوە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا جۆی بایدن و وەزیری دەرەوە جان کێری، بە بەخشینی خەڵات  ڕێزی لە چالاکوانی کوردی ئێزیدی دکتۆر نەغەم نەوزاد حەسەن گرت.

جان کێریخەڵاتی ژنانی بوێری جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٦ ی بە  دکتۆر نەغەم نەوزاد حەسەن، چالاکوانی کوردی ئێزیدی بەخشی.

شایانی باسە کە ئەم خەڵاتە پێشکەشی ئەو ژنانە دەکرێت کە لە ھەوڵدان بۆ باشترکردنی ژیانی کەسانی تر،  بوێریەکی بێوێنە و بەھێزی و ڕابەرایەتیان تۆمارکردووە .

هۆکاری بەخشینی ئەو خەڵاتە بەو ژنە کوردە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دوکتۆر نەغەم، یەکەم دەروونناس بوو کە ئامۆژگاری دەروونی و پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو کچانە ئەنجامدا کە لە دەست ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئازادکراون یان ھەڵاتوون.

دوکتۆر نەغەم لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی لەسەربنەمای ڕەگەزی و پێدانی پشتیوانی دەروونی بۆ دەربازبووان و ئازادکردن و یارمەتیدانی ئەو کچە ئێزیدیانەی توشی شۆک بووبوون بەھۆی داعشەوە لەو ھۆکارانەبوون کەبوونە مایەی ڕێزلێنانی.

 جێگری سەرۆک جۆی بایدن، لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە بەھێزکردنی ژنان و یەکسانی جیھان بەھێزترو گەشاوەترو سەقامگیرتر دەکات. پیرۆز بێت لە نەغەم حەسەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.