خۆکوشتنی کچێک بە چەکی ڕاو لە کرماشان

0
203

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە یەکێک لە گوندەکانی بەخشی هێڵشی لە پارێزگای کرماشان، کچێک بە چەکی ڕاو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

یەکێک لە ماڵپەڕە ناوچەییەکان لە زاری خەڵکی ئەو ناوچەیەوە بڵاوی کردەوە، ئەو کچە هیچ کێشەیەکی دەروونی و بنەماڵەیی نەبووە و هەتا ئێستاش هۆکاری خۆکشتنی ئەو هاووڵاتییە ڕوون نەبووەتەوە.

لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا، لە شاری بیجاڕ پیاوێکی تەمەن ٢٧ساڵە و لە شاری مەریوانیش ژنێکی دووگیان بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

هەروەها لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ژنێکی گەنج لە شاری شنۆ و کچێکی گەنج لە شاری کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا و کەسێکی هەژاری نیشتەجێ لە یەکێک لە گەڕەکە هەژارەکانی شاری سنە، لە برسێتیان و بێ دەرەتانی لە پەیدا کردنی نان بۆ ژەمێک خواردن هەوڵی داوە خۆی بکووژێ.

کارناسان و دروونناسانی بورای کۆمەڵایەتی، کێشەی دەروونی، بارودۆخی ناڵەباری ئابووری، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی، بە گرینگترین هۆکاەکانی خۆکوژی لە نێو لاوەکاندا دەزانن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت