حکومەتی هەرێم بەڵێنیی پەکەکە بۆ بەجێهێشتنی شنگال ـی پشتڕاست کردەوە

0
366

ڕۆژی کورد: دوای ئەوەی موراد قەرەیلان بە میدیاکانی نزیک لە پەکەکەی ڕاگەیاندبوو کە ئەوان یەکێتیی کورد وەک ستراتیژ دەبینن و هەر بۆیەش دەبێت کورد کێشە نێوخۆییەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکا و ئامادەی کشانەوە لە شنگالن، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمیش ڕایگەیاند، وڵامی ئەرێنییان لە پەکەکە بۆ کشانەوە لە شنگال، وەرگرتووە.

موراد قارەیلان قەرەیلان ئاماژەی بەوەکردبوو کە لەبارەی بوونی هێزەکانی پەکەکە لە شنگال لەنێوان ئەوان و هەرێمی کوردستان دانوستاندن هەن ئەو گوتی: “گفتوگۆمان هه‌یه‌ و به‌رده‌وامه‌ و له‌ میانی دیداره‌كانماندا به‌ڕاشكاوی پێمان ڕاگه‌یاندوون كه‌ هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل، له‌ شنگال ده‌كێشینه‌وه‌. ئه‌م زانیارییه‌ یه‌كه‌مجاره‌ ڕایده‌گه‌یێنم”.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە کە وەڵامی ئەرێنییان بۆ کشانەوەیان لە شنگال لە پەکەکە وەرگرتووە و “تەنیاماوە قسە لەسەر میکانیزمی بەجێهێشتنی شنگال بکرێت”.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پەکەکەی کردووە کە لە کاتی شەڕی داعشدا هاوکاریی پێشمەرگەیان کردووە.

محەممەد ئەمین پێنجوێنی، کەسێکی نزیک لە پەکەکە لەمەڕ چۆنیەتیی بەجێهێشتنی شنگال لەلایەن پەکەکەوە گوتوویەتی: “تەنیا هێزەكانی یەبەشە و یەبەژە دەمێننەوە، كە لە ئێزدییەكانی شنگال دروستكراون و ئەو هێزانە رۆڵی بەرگریكردن لە كوردانی ئێزدی دەبینن لە ناوچەكەدا. دیالۆگ و دانوستاندنیش لەنێوان هەردووو لایەن بەردەوامە.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت