جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: ئێمەدژ بە ڕاپرسی هەرێمی کوردستانین

0
600

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کە بە سەردانێک چووە بۆ تورکیە لە وتووێژک لەگەڵ ڕۆژنامەی حوڕڕیەتی تورکیە و لە وڵامی پرسیارێک لەمەڕ ئەنجامدانی ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، دژایەتی ئێرانی لەهەمبەر ئەو ڕاپرسییە ڕاگەیاند.

ئیبراهیم ڕەحیم پوور هەروەها گوتی: ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەو ڕادەیە بەهێز نییە کە شایەتی سەرهەڵدانی قەیرانێکی نوێی لەو چەشنە بێت.

ناوبراو هەروەها لە درێژەدا گوتی: هیوادارتن کوردەکانی وڵاتانی ناوچە وەک کوردەکانی ئێران مافی شارۆمەندی تەواویان هەبێ.

ناوبراو هەروەها باسی لە پاراستنی چوارچێوەی گشتی وڵاتان کرد و گوتی: ئەگەر ئێمە پشتگیری لە پاراستنی تەواویەتی زەویی و خاکی ئێران و تورکیە دەکەین، هەمان کاریش بۆ سوورە و عێراق ئەنجام دەدەین.

شایانی باسە کە زۆربەی کاربەدەستانی ئێرانی بە ئاشکرا دژایەتی سەربەخۆبوونیهەرێمی کوردستان دەکەن و دەڵێن ئیزن بە کارێکی لەو شێوە نادەین.

قسەکانی کاربەدەستانی ئێرانی لە حاڵێکدایە کە لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی لە لایەن یەکێتی نیشتمانییەوە لە شاری کەرکووک ناوەندێکی ڕۆشنبیری، وەرزشی بە ناوی خومەینی کرایەوە.

کرانەوەی ئەو ناوەندە ڕۆشنبیرییە بە ناوی دیکتاتۆرێکی دژە کورد،، هەڵوێستی تووندی چالاکوانانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و چەند کەسێکی باشووریی لێکەوتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.