جێگری فەرماندەی گشتیی سپا: ئێران بەرەو هیزی یەکەمی ناوچە هەڵکشاوە

0
618

دوا بەدوای ئەوەیدا کە وڵاتی عەرەبستان لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕێبەندان و وڵاتی بەحرەین لە ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندان، باسیان لە ئامادەیی خۆیان بۆ ناردنی هێزی زەویی و ڕاستەوخۆ بۆ ئێران کرد و وەلید ئەلموعەلیمی وەزیری دەرەوەی سووریەش هەڕەشەی لێکردن کە ئەگەر بێت و دەست درێژی بکەنە سەر سووریە ئەوا لە تابووتە دارینە شکاوەکاندا دەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان، فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئێرانیش کوتی من گومانم لەوە هەیە کە ئەو وڵاتانە کە ئەرتەشێکی کلاسیکیان هەیە ئەو کارە بتوانن ئەو کارە بکەن.

ئەوڕۆ جێگری فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانیش وە قسە هات و گوتی: “عەرەبستانی سعوودی لە ڕووی سەربازییەوە توانایی پێکهێنانی گۆڕانکاری لە سووریەیدا نییە و ئامادەبوون و بوونی ئێرانیش لە سووریە بە هۆکاری ستراتژیکە و لێرەدا تەراز و ئاستی کۆماری ئیسلامی بەرەو هێزی گەورەی ناوچەکە هەڵکشاوە”.

حوسێن سەلامی، جێگری فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران لە وتووێژێک لەگەڵ کاناڵی ٢ی ئێران لە ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندان، عەرەبستانی بە دانی یارمەتی ماڵی و سەربازی و دەروونی بەو هێزانە تاوانبار کرد کە ناوی تەکفیری لێنان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.