جاشێك له‌ پیرانشار كه‌وته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌

0
3543

ڕۆژی كورد: به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ناوه‌ندی ڕۆژی كورد ئه‌مڕۆ جاشێك له‌ شاری پیرانشار درایه‌ به‌ر دستڕێژی گولله‌ و كوژرا.

هه‌واڵنێری ڕۆژی كورد له‌ پیرانشاره‌وه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و كاتژمێر ١٠و نیوی ١٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٩٦ی هه‌تاوی جاش شۆڕش قادری ناسراو به‌ شۆڕشی محه‌ممه‌ده‌ ڕه‌شه‌ كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ به‌رپرسانی گرووپی به‌ ناو زه‌ربه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ لایه‌ن دوو ماتۆڕ سواره‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكراوه‌ و به‌ سزای خیانه‌ته‌كانی گه‌یشتووه‌ .

ده‌وترێ ئه‌و جاشه‌ له‌ شه‌هید كردنی چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی حدكا و به‌ گرت دانی به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌ستی هه‌بووه‌ و به‌رده‌وام خه‌ڵكی خستۆته‌ ژێر چاوه‌دێری و ئه‌زیه‌ت و ئازاره‌وه‌.
هه‌واڵنێری ڕۆژی كورد له‌ پیرانشاره‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كا كه‌ كاتێك جاش شۆڕشی محه‌ممه‌ده‌ ڕه‌شه‌ له‌ گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی به‌ره‌و ماڵه‌وه‌یان ده‌چوونه‌وه‌ له‌ پردی كۆنه‌ خانێ له‌ لایه‌ن دوو ماتۆر سواره‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكردوو و كوشتوویانه‌ .

تا ئێستا هیچ لایه‌نێك ئه‌و هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌ . ڕۆژی كورد له‌و باره‌وه‌ زانیاریی زیاتر بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌و هه‌واڵه‌ نوێ ده‌كرێته‌وه‌ .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت