تەقینەوەی گاز لە مەریوان، مەرگی هاووڵاتیەکی لێکەوتەوە

0
319

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە مەریوان، ئەمڕۆ سێ شەممە ١٠ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە هۆی تەقینەوەی گاز لە مەریوان، هاووڵاتیەکی ئەو شارە، گیانی لە دەستدا.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد رایگەیاند، فەرشاد نووری، لەدایک بووی ساڵی ١٣٥٥ی هەتاوی و خەڵکی نۆدشە لە ەگڕەکی تەکیە ـی مەریوان، بە هۆی تەقینەوەی گاز گیانی لە دەستداوە.

دەگوترێ ئەو هاووڵاتیە ماوەی ١٣ ساڵان لە وڵاتی سویس ژیاوە و دواتر گەڕاوەتەوە کوردستانی ڕۆژهەڵات و خەریکی پیشەی کڕین و فرۆشتنی خانوو و مڵک بووە.

لە ماوەی پاییز و زستانی ڕابردوودا تا ئێستا، بە هۆی گازگرتوویی، دزەی گاز و تەقینەوەی گاز، چەند هاونیشتمانیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بوونە قوربانی و گیانیان لە دەست داوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت