تورکیە: مەحکووم کردنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و حیزبوڵلای لوبنان لە لایەن کونفرانسی ڕێکخراوی ئیسلامییەوە

0
2557

ڕیکخراوی کونفرانسی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا لە تورکیەدا ڕیانگەیاند، حیزبوڵای لوبنانیان وەک پشتیوانی لە تیرۆریسم و ئاژاوە نانەوە لە وڵاتانی دەورووبەر تۆمەتبار کرد. هەروەها ڕێکخراوی کونفرانسی ئیسلامی لە تورکیە، هێرشی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیان بۆ سەر باڵوێزی عەرەبستان لە تاران مەحکووم کرد.
بە پێی سەرچاوە هەواڵییەکان: دوابەدوای ئەم مەحکووم کردنە، سەرۆک کۆماری ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی کۆبوونەوەکەی بەجێهێشت.
بەیاننامەی کونفرانسی ڕێکخراوی ئیسلامی: دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامیان لە سووریە و عێراق و لوبنان مەحکووم کرد.
جێی ئاماژەیە، لەم بەیاننامەیەدا جینایەتەکانی حیزبووڵای لوبنان و پشێوی نانەوەی وڵاتانی دەورووبەریان مەحکووم کرد و هێرشی بەسیجیەکانیان بۆ سەر باڵوێزی عەرەبستان لە تاران و مەشهەد مەحکووم کرد.
لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا، دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە بەحرەین و سووریە و سۆماڵی کە هێشتاش درێژەی هەیە بە ناڕەوایان زانی و مەحکوومیان کرد. لە دوا کۆتایی کۆنفرانسەکەدا، سەرۆک کۆماری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و وەزیری دەرەوەی ڕێژیم بەشداریان تێدا نەکرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.