تورکیە سەبارەت بە نزیک بوونەوەی فەرانسە لەگەڵ کوردەکانی ڕۆژئاوا هەڕەشەی لە فەڕانسە کرد.

0
776
10.03.2018, Türkei, Mersin: Recep Tayyip Erdogan, Präsident der Türkei, hält bei einer Kundgebung der Regierungspartei AKP vor einem Konterfei seiner selbst eine Rede. Erdogan hat die Nato kritisert, sein Land nicht bei dem Militäreinsatz gegen die kurdische YPG im Norden Syriens zu unterstützen. Foto: Kayhan Ozer/Presidency Press Service/dpa +++ dpa-Bildfunk +++

دانیشتنی ماکڕۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە لەگەڵ نوێنەری کوردەکانی سووریە دڵگرانی زۆری دەوڵەتی تورکی بەدوای خۆیدا هێنا و هەر ئەمەش بووبە هۆی ئەوەی کە بەرپرسانی ئەو وڵاتە هەڕەشەکانی خۆیان زیاتر بکەن. تورکیە هەڕەشەی لە فەڕانسە کردووە کە بیرلەوە نەکاتەوە کە هێزەکانی خۆی لە باکووری سووریە جێگیر بکات و تەنانەت بیرلە هاوکاری کوردەکانیش نەکەنەوە.

ڕۆژی کورد: ئێمانوێل ماکڕۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۲۳ی مارس لە ڕێگەی تەلەفوونەوە قسەی لەگەڵ هاوتا تورکەکەی خۆی واتا ئەردووغان کردووە و نیگەرانی خۆی سەبارەت بە هێرشی سەربازی دەوڵەتی تورک بۆسەر عەفرین پێڕاگەیاندووە و پێداگری لەسەر ئەوە کردووە کە دەبێ ڕێگە بە ڕێکخراوەکانی یارمەتی گەیاندن بدرێ کە بتوانن هاوکاری خەڵکی لێقەوماوی ئەو ناوچەیە بکەن.

سەرۆک کۆماری فەڕانسە هەر دوابەدوای ئەوە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۲۹ی مارس لە پاریس لەگەڵ شاندێکی هێزەکانی سووریەی دیموکڕاتیک چاوپێکەوتنی ئەنجامدا.

لەبەرامبەردا ڕۆژی شەممە ۳۱ی مارس بەرامبەر بە ۱۱ی خاکەلێوە نورەدین جانێکلی وەزیری بەرگری تورکیە گوتی: لە ئێستادا مەترسی داعش یان هەر هێزێکی دیکەی تیرۆریستی لە سووریە بە تەواوی لەنێوچووە و هاتنی سەربازانی فەڕانسە یان هەر وڵاتێکی دیکە بۆ ناوخاکی سووریە یاسایی نیە.

هەرلە درێژەدا گوتی: هاتنی هێزەکانی فەڕانسە و جێگیربوونیان لەو وڵاتەدا لەڕوویی یاساییەوە دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و بە داگیرکاری ناودەبردرێت.

لەلایەکی دیکەوە، بین عەلی یێڵدرێم، سەرۆک وەزیرانی تورکیە کە لەشاری ئێزمیر قسەی دەکرد گوتی: فەڕانسە کە بە سەرچاوەی دیموکڕاسی ناسراوە لە ئێستادا باوەشی بۆ تیرۆریستان ئاوەڵاکردووە. کەسانێک کە پێشتر سەبارەت بە کۆمەڵکوژی گەلی بۆسنی تەنها بینەربوون، ئەمڕۆ بەهەمان شێوە بینەری ڕێشتنی خوێنی خەڵکی ڕۆژهەڵات ناڤینن وەک هێرش بۆ سەر ئیسلام، هێرش بۆسەر گەلی تورک.

هەروەتر فیکری ئێشێک جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیە ئاماژەی بە فەڕانسە کرد و گوتی: لەجیات ئەوەی کە لە کۆشکدا پێشوازی لە تیرۆریستان بکرێ چاوەڕوانی ئەوەمان هەیە کە هەروەک تیرۆریستێک هەڵسووکەوتیان دەگەڵ بکرێ.

ماکڕۆن لە هێرشی تورکەکان بۆسەر باژێڕی عەفرین و کۆمەڵکوژی کورد بێدەنگی هەڵبژارد. ئەو لە ئێستادا لە وڵاتی خۆی تۆمەتبار بەوەیە کە لەبەرامبەر بە کۆمەڵکوژی کورد بێدەنگ بووە.

ماکڕۆن هەروەها پێخۆش بوونی خۆی بۆئەوە نیشاندا کە نێوەنجیگەری لە نێوان تورک و کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بکات.

سەعاتێک دوای ئەو ڕاگەیاندنە وتەبێژی دەوڵەتی تورکیە دژایەتی خۆی و وڵاتەکەی سەبارەت بەو هەڵوێستە ڕاگەیاند.

هەر لە ئێستادا بەپێی هەواڵی هەواڵدەری ڕۆیتێرز لە زاری یەکێک لە ئەندامانی شاندی کوردی گوتی: ماکڕۆن لە ئێستادا دەیهەوێ هەژماری هێزەکانی خۆی لە باکووری سووریەدا زیاتر بکات. بەڵام نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لەبەرامبەر ئەم هەواڵەدا هیچ قسەیەکی نەکردووە.

هێزەکانی سووریەی دیموکڕاتیک یان هەمان ی.پ.گ لەلایەن دەوڵەتی ئامریکاوە پڕچەک کراون و پاڵپشتی دەکرێن. هێزێک کە زۆرتر لە شەڕڤانە کوردەکان و بەشێک لە عەرەب، ئاشووریی، ئەرمەنی و تورکمانەکانی پێکدێت کە پێشتر توانیبوویان داعش لەو ناوچانەدا بە تایبەت لە پارێزگای دێرەزوور و شاری ڕەقە تێکبشکێنن.

ئەرتەشی تورکیە بە هێرشێکی بەربڵاو بۆسەر عەفرین توانی ئەو شارە لە ژێر دەستی ی.پ.گ دەربێنێت و دواتر بەنیاز بوو کە هێرش بکاتە سەر شاری مونبیج کە لە ۱۰۰ کیلۆمیتری شاری عەفریندا هەڵکەوتووە، لە شاری مونبیجدا بێجگە لە هێزەکانی ی.پ.گ بەشێک لە هێزەکانی ئامریکا جێگیرن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.