تورکیە دەڵێ دەبێ ئەمریکا کوردەکان لە هاوپەیمانەتیی دژ بە داعش لە سووریە دەرباوێژێت

0
924
U.S. Secretary of Defence Jim Mattis poses with Turkish Defence Minister Nurettin Canikli during a NATO defence ministers meeting at the Alliance headquarters in Brussels, Belgium, February 14, 2018. REUTERS/Virginia Mayo/Pool

تورکیە داوای لە ئامریکا کرد کە هاوپەیمانییەتی خۆی لەگەڵ کوردەکان دژبە ئامریکا ڕابگرێت. تورکیە ڕۆژی پێنجشەممە ۱۵ی فێبرییەی ۲۰۱٨ ڕایگەیاند داوای لەئامریکا کردووە کە هێزە کوردییەکانی سووریە لە لیستی هاوپەیمانەکانی خۆی دەرباوێت و ئەمە پێوەندی بە ئاسایشی سووریەوە هەیە و دەبێتە دوورکەوتنەوەیی هاوکارانی ڕێکخراوی ناتۆ، ئەمە لە دوای ئەوە دێت کە مانگێک پێش تورکیە هێرشی بۆسەر سووریە دەستپێکرد.

ڕۆژی کورد: پێوەندییەکانی نێوان تورکیە و ئامریکا، هەر دووک لە هاوپەیمانیەتییەک بەسەرکردایەتی ئامریکا دژبە داعش، لە لێواری تێکشاندایە بەهۆی پشتیوانی ئامریکا لە YPG، کە تورکیە ئەم هێزە بە تیرۆریست ناودەبات.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم بابەتە لە سەردانی وەزیری دەرەوەی ئامریکا کە ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتە ئانکارا باس و تاوتوێ بکرێت. ئەم لە حاڵێکدایە کە پێوەندیەکانی ئانکارا و واشینگتۆن لەسەر هێندێک بابەتی دیکەش ئاڵۆزی تێکەوتووە.

تورکیە هێرشی ئاسمانی و زەوینی خۆی لە باکووری سووریە و لە کانتۆنی عەفرین دەستپێکرد بۆ وەدەرنانی YPG لەنزیک سنوورەکانی خۆی.

ئانکارا YPG بە باڵێکی نزیکی PKK ناودەبات، کە هێزێکی نافەرمی دەزانێت و چەندین دەیەیە شۆڕشێکی لە تورکیە ڕێکخستووە. YPG هێزی سەربازی SDFیە کە ئامریکا بە پشتیوانی لۆجێستیکی و ڕاهێنانی سەربازی بۆ شەڕی دژبە داعش هاوکاریان دەکات.

نۆڕنتێن کەنێکلی، وەزیری بەرگری تورکیە ڕۆژی یەکشەممە لە دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ جێمز ماتیس وەزیری بەرگری ئامریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە دوای دانیشتنی ناتۆ ڕایگەیاند: کە ئێمە خوازیاری کۆتایهێنان بەم پێوەندییەی نێوان ئامریکا و YPGین. واتا ئێمە خوازیاری ئەوەین بە هەمووشێوەیەک یارمەتیەکانی ئامریکا بۆ ی.پ.گ ڕابگیرێت کە باڵێکی پ.ک.ک ـیە.

لەدرێژەی قسەکانیدا گوتی: ئێمە خوازیاری دەرخستنی YPGین لە چوارچێوەی هێزەکانی SDF.

ماتیس بە هەواڵنێرەکانی ڕاگەیاند کە ئەم گوتانەی هاوتا تورکەکەی ڕاستە و زۆر ڕوون پێکەوە قسەیان کردووە بەڵام حاشای لە بۆچوونە جیاوازەکانیش نەکرد.

ماتیس گوتی: من لەسەر ئەو باوەڕەدام کە ئێمە خەریکە ئەگەینە ئەنجامێک بەڵام هێندێک بابەتی نائاسایی هەیە، کە هێندێکجار تەنها شەڕ چارەی بژاردە خراپەکانە. هەروەها ئێمە وتووێژمان لەسەر هێندێک بابەتی جێگەی نیگەرانییە یاساییەکان کردووە.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی شارەوانی ئانکارا لە ڕۆژی چوارشەممەوە، ڕایگەیاند نێوی ئەو شەقامەی کە سەفارەتی ئامریکای لێیە بەنێوی ئەو عەمەلیاتە نیزامییەی کە دژبە کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە دەگۆڕێ و واتا دەیکاتە (چڵە زەیتوون).

بەپێی قسەی ڕاگەیاندنەکان زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی شاری ئانکارا دەنگی (بەڵێ)یان داوە بەو پێشنیارە بۆ گۆڕینی ناوی شەقامی( نەوزاد تاندۆغان) بە (چڵە زەیتوون) کە لەم شەقامەدا سەفارەتی ئامریکای لێیە.

هێزەکانی تورکیە و بەشێک لە گرووپەکانی ئەرتەشی ئازادی سووریە لە ۲۰ی ژانویەوە، هێرشی بەناو (چڵە زەیتون)یان دەستپێکردووە. لەم هێرشەدا کە مەبەست داگیرکردنی شاری عەفرینە، هێزەکانی پاراستنی گەڵ کە پێکهاتوون لە شەڕڤانانی کورد بە ئامانج کراون.

مستەفا تۆنا شارەداری شاری ئانکارا، پێشنیاری گوڕینی ناوی شەقامی (نەوزاد تاندۆغان) بۆ شەقامی (چڵە زەیتون)ی واژۆ کردووە. ئەم بەرپرسە تورکە وێنەیەک لە واژۆکەی خۆی لە لاپەڕەیی تویتەری خۆیدا بڵاوکردووەتەوە.

مەولوود چاوش ئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیە ڕۆژی ۱۲ی فێبرییە بەرامبەر بە ۲۳ی ڕێبەندانی ۱۳۹٦ لە نێو هەواڵنێراندا باسی لە ئاڵۆزیی پێوەندییەکانی خۆیان و ئامریکا کرد و داوای ئەوەی کرد، کە بۆ باش بوونی پێوەندییەکانیان ئامریکا دەبێ زۆر هەنگاوری جیدی هەڵبگرێت و هەڕەشەی ئەوەشی کرد کە ئەگەر ئامریکا ئەوە نەکات ئەوە بە تەواوی پێوەندییەکانیان دەپچڕێت.

ئەم واتانەی چاوش ئۆغڵوو لە کاتێکدایە کە، قەرارە بەم زووانە رێکس تێلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئامریکا سەردانی ئانکارا بکات و چاوی بە چاوش ئۆغڵوو بکەوێت.

بڕیار وایە هەردووک وەزیرانی دەرەوە باس لەسەر باروودۆخی سووریە و بەتایبەتی هاوکارییەکانی ئامریکا بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەل بکەن.

لەلایەکیترەوە مەک مەستێر، ڕاوێژکاری تەناهیی نەتەوەیی سەرۆککۆماری ئامریکا و ئیبراهیم کالێن، وتەبێژی سەرۆککۆماری تورکیە ڕۆژی ۱۱ی فێبرییە هەرلەسەر ئەو بابەتە ئاڵووگۆڕی بیروڕایان کرد.

چاوش ئۆغڵوو ئامریکای بە ناڕاستگۆیی تاوانبارکرد لەشەڕی دژبە تیرۆر و گوتی: ئامریکا بە ئەنقەست هێندێک پێگەیی تیرۆریستانیان هێشتووەتەوە بۆ ئەوەی زیاتر هاوکاری هێزە کوردییەکان بکەن.

هێزەکانی سووریەی دیموکڕاتیک کە لەلایەن ئامریکاوە تەیار دەکرێن لە ڕوویی چەک و چۆڵ و ڕاهێنانەوە، پێکهاتەیەک لە زۆرینە کورد و بەشێک لە عەرەب، ئاشووریی، ئەرمەنی و تورکمانەکانن کە پێشتر توانیویانە هێزەکانی داعش لە باکووری سووریە و بەتایبەت لەشاری ڕەقا و بەشێکی زۆر لە پارێزگای دێرەزوور وەدەربنێن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.