تاقیکردنەوەی مووشکەیی ئێران، گەماری ٦ کۆمپانیا و دوو بازرگانی لە لایەن ئەمریکاوە لێکەوتەوە

0
575

رۆژی کورد: وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا دوو کۆمپانیای ئێرانیی لەپەیوەندی لەگەڵ بەرنامەی مووشەکی بالستیک و هەروەها چوار کۆمپانی و دوو بازرگانی بریتانیایی بەهۆی یارمەتیدان بە شیرکەتی فڕۆکەوانیی ماهانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا، خستە لیستی گەمارۆکانەوە.

شیرکەتی فڕۆکەوانیی ماهان لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە بە راگواستنی چەک و تەقەمەنی و پارە بۆ سپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران تاوانبار کراوە.

هەروەها دوو شیرکەتی “شەهید نووری” و “شەهید موحەد” لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە بە پشتیوانی لە بەرنامەی کووشەکیی باڵستیک تاوانبار کراون و بەو هۆیەوە گەمارۆیان بەسەردا سەپێندراوە.

هاوکات جان جیمز ئەشفیلد و جان ئیدوارد میدوز دوو بازرگانی بریتانیایی بەهۆی یارمەتیدان بە شیرکەتی فڕۆکەوانیی ماهانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کەوتوونەوەتە بەر گەمارۆکان.

گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ ئەو شیرکەت و بازرگانانە بە دوای ئەوەدا دێت کە ماوەیەک پێش ئێستا سوپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ژومارەیک مووشەکی دوورهاوێژی باڵستیکی تاقی کردەوە و دژکردەوەی جیهانیی بەدەوای خۆیدا هێنا.

نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە کە پرسی تاقیکردنەوە مووشەکە دوورهاوێژەکانی حکوموەتی ئیسلامیی ئیران لە شۆرای ئاسایشی ئەو رێکخراوەیە دەخاتە بەر باس.

پاش ریکەوتنی ناوکیی حکوومەتی ئێران لەگەڵ شەش زلهێزی جیهانی، شۆرای ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەی ٢٢٣١ی پەسند کرد، کە تیایدا داوا لە حکوومەتی تاران کراوە بۆ ماوەی ٨ ساڵ لە بواری مووشەکی دوورهاوێژ کە توانایی هەڵگرتنی كلاوەی ناوکی هەبێت، خۆ بپارێزێ.

سوپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاندبوو کە ئامانجی لە دروست کردنی ئەو جۆرە مووشەکە دوورهاوێژانە لێدانی وڵاتی ئیسرائیلە.

دەوڵەتی ئەمریکا رایگەیاندووە کە تاقیکردنەوەی مووشەکیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران هۆکاری ” ناسەقامگیری و هەڕەشەیە” لە ناوچە و جیهاندا.

ژامرەیەک لە سناتۆرەکانی ئەمریکا گەڵاڵەیەکیان بە ئۆباما پێشنیار کردووە کە بەو پێیە سەرکۆماری ئەمریکا ناچار دەبێ گەارۆی زیاتر بە دژی شیرکەت و کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار بە بەرنامەی ناوکیی ئێرانەوە بسەپێنێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.