بە مەرگی خۆی، ژیانی کچێکی عەرەبی ڕزگار کرد

0
876

ڕۆژی کورد: گەنجێکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەوەی کچێکی عەرەب لە مردن ڕزگار دەکات، خۆی لەئاوی ڕووباری کەرخەدا خنکا.

عەلی دیناروەند تەمەن ٢١ ساڵ  کە حەوتووی ڕابردوو لەگەڵ هاوڕێیانی بەمەبەستی سەیران چوبوون بۆ قەراغەکانی ڕووباری کەرخە، دوای ئەوەی دەبینێت کچێکی کەم تەمەنی عەرەب خەریکە ئاو دەیبات، خۆی دەخاتە ناو ئاوەکە و کچەکە دەگەیەنێتە لێوارەکانی ڕووباری کەرخە و ڕادەستی باوکی دەکات.

ماڵپەڕی “رێگا کوردستان” لەو بارەوە ڕایگەیاندووە، عەلی دیناروەند خەڵکی شاری “شوش” سەر بە پارێزگای ئەهواز بووە و دوای ئەوەی کچەکەی ڕزگار کردووە بەهۆی ئەوەی جلەکانی بە هۆی تەڕبوونەوە قورس بوون و سەرمای بووە، نەیتوانیوە مەلە بکات و ئاوەکە لەگەڵ خۆیدا بردوویەتی.

شایانی ئاماژەیە، شاری شوش لەگەڵ پارێزگای خوزستان هەڵکەوتووە کە دانیشتوانەکەی کورد( هۆزی لوڕ) و عەرەبن .

تەرمی عەلی دیناروەند دوای ٥ رۆژ دۆزراوەتەوە و رۆژی رابردوو لە شاری شوش ئەسپەردەی خاک کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.