بە مەبەستى پشتیوانى لە کەبودوەند خۆپێشاندانەک لە بەرامبەر باڵوێزخانەى کۆمارى ئیسلامى لە وڵاتى دانمارک بەڕێوە دەچێت

0
83

كۆمیتەی ھاوكاریی هێزە كوردستانییەكان لە وڵاتی دانمارك کە لە ١٣ پارت و لایەنی سیاسی لە هەرچوار پارچەی کوردستان پێکهاتووە و کۆمیتەی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران یەکێک لە دامەزرێنەران و لایەنە چالاکەکانیەتی، بە مەبەستی دەربڕینی نارەزایەتی  لە ھەمبەر بارودۆخی محەممەد سەدیق كەبوودوەند سەرۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان خۆپێشاندانێك لە بەردەم باڵیۆزخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری كۆپێنھاگ بەرێوە دەبات.

بەڕێوە بەرانى خۆپێشاندانەکە داوا  لە ھەموو رەوەندی كورد لە دانمارك، حیزب و رێكخراوە سیاسیەكانی ھەر چوار پارچەی كوردستان دەكەین كە بەشداریی ئەو خۆپێشاندانە بن و نارەزایەتی خۆیان لە ھەمبەر رێژیمی كورد كۆژی كۆماری ئیسلامی ئێران، و پشتیوانی لە  کەبوودوەند  نیشان بدەن

هەروەها لە ئاگاداریەکە ئاماژە بە کات و شوێنى بەڕێوە چونى خۆپێشاندانەکە دەکات کە بەم شێوەی خوارەوەیە

Adresse :Svanemøllen st.

Dato: fredag 10. juni 2016

Tid: 16.00 til 18.00

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت