بە شێوەیەکى حەفتانە کوژراوانى ئەفغانى شەڕى سوریە سەربە سوپاى پاسداران لە ئێران دەنێژرێن

0
96

بە گوێرەى مالپەرەکانى ئێرانى هەموو حەفتەیەک کوژراوانى ئەفغانى سەر بە سوپاى پاسداران لە سوریە لە شارە جیا جیاکانى ئێران بە بەڕیوە چونى ڕێ و رەسمی تایبەت دەنێژرێن .

حەفتەى ڕابردوو لە شارەکانى مەشهەد و وەرامین و قوم، ڕێ و ڕەسمی ناشتنى ئەو کوژراوانە بەڕێوە چوو کە لە سوریە لە شەڕ لە گەڵ هێزەکانى ئۆپزسیونى سوریە گیانیان لە دەست دابوو.

سوپاى پاسدارانى ئێران بە بیانوى پێدانى ناسنامە و کار بە ئەفغانیەکانى ئێران ئەوان لە چوارچێوەى سوپاى فاتمیون ڕێکدەخات و بۆ شەڕی سوریە دەنێرێت ئەو چەندەش وێراى دروست کردنى شەڕى ناو خۆ لەو وڵاتانە دەبێتە هۆى وێران کردنى ئەو ولاتە و  ئاوارە کردنى ملیونى خەڵک.

شایانی باسە کە سەرەڕای کوژرانی سەدان کەس لە هێزە ئەفغانی و ئێرانییەکانی سپای قودس لە سووریە بلاو بۆتەوە و کەلاکەکانیان گەڕێندراوەتەوە ئێران و نێژراون، بەڵام دیسانیش ڕژیمی ئێران نکوڵی لە بوونی هیزەکانی لە سووریە دەکات و ئەو هێزانەی خۆی کە لەوێن نە ناوی “پارێزەرانی حەرەم” ناو دەبا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌