بەڵگەی لەسێدارەدرانی دوو گیراوی سیاسیی کورد ڕادەستی بنەماڵەکەیان کرا

0
659

ناوەندی چالاکانی مافی مرۆڤی کوردستان، پشتبەستوو بە لێدوانێکی بنەماڵەی ئەفشاری ڕایگەیاندووە کە دواجار، ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی پووشپەڕ، پاش زیاتر لە ٤.٥ مانگ، ئەوڕۆ بەڵگەیەکیان دەستکەوتووە کە نیشان دەدات “عەلی و حەبیب ئەفشاری”، گیراوانی سیاسیی کورد، ڕۆژی یەکی ڕەشەممەی ١٣٩٣ی هەتاوی لە گرتووخانەی ورمێ لە سێدارە دراون.

ئەو دوو برایە ڕۆژی ٢٩ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، لەگەڵ ٤ گیراوی سیاسیی تری کورد لە گرتووخانەی ورمێوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوون و هەر جار نا جارێک، بێ ئەوەی هەواڵەکە تەیید یا پشتڕاست بکرێتەوە، دەنگۆی لەسێدارەدرانیان بڵاودەبۆوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.