بەڕێوەچوونی کارگای ڕێنووسی کوردی لە سونگورکولیایی

0
798

کارگەیەکی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی لە سونگوری کولیایی بە بەشداریی کۆمەڵیکی بەرچاو لە فێرخوازان بەڕێوەچوو.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱۱ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، کارگەیەکی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی لە ناوەندی فێرکاریی “سروە” لە شاری سونگورکولیایی بەڕێوە چوو.

ئەو کارگەیە لەلایەن “هادی حیشمەتی”ـیەوە بەڕێوە چوو.

کارگەکە بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە لاوانی خولیای نووسین بە زمانی کوردیی ئەو دەڤەرە بەڕێوەچوو.

هادی حیشمەتی وەرگێڕی پەرتووکی “سیاوڵە ماسی”ـی سەمەد بێهرەنگی بۆ سەر شیوەزاری کوردی کەلهووڕی ـیە.

This slideshow requires JavaScript.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.