بەگوێری زانیاریی چڕتر لە رەبەتەوە ئەژماری کوژراو و برایندارەکانی ڕژیم لەو ناوچەیە لە ڕادەبەدەرە.
هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە رەبەت باس لەوە دەکا کە ئەژماری کوژراو و بریندارەکانی ڕژیم لە ئاستێکدایە کە بە هیلی کۆپتێر و ئامبوڵانس خەریکیگوازتنەوەی کوژراو و بریندارەکانن.
تا ئێستا هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە چوار جاش لەو شەڕەدا کوژراون.
ناوی دوو لە جاشە کوژراوەکان تا ئێستا بۆ ڕۆژی کورد ئاشکرا ىوون بریتییە لە: ڕەﺣﻤﺎﻥ ﮔﻪ ﺭﻭﺳﻲ و محەممەد ئەبووبەکری ناسراو بە حەمەی مەلا وسوو، تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی گوندنی نواوێی سەردەشت کە ناوبراو ساڵی ١٣٨٧ لە شەڕی شەهید کردنی شەهید هەمزە ساردکەیی و قادر قادری و قادر نەزمی لە ناوچەی گردێنە، بەشدار بووە..
تا ئێستاش نەزاندراوە لایەنی کوردیی ئەو شەڕە کێیە بەڵام بەپێی لێدوانی هەواڵنێری ڕۆژی کورد، پێدەچێ هیزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بن.
درێژە:
لە لایەنی کوردی تا ئێستا هیچ شەهیدێک نەکەوتۆتەوە.
شایانی ئاماژەیە هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە ڕەبەتەوە و دوای بەدواداچوونی ورد، پێداگرە لەسەر ئەوەی کە ئەو شەڕەی ئێستای ڕەبەت لە لایەن هێزێکی سەر بە دێموکرات ـەوە ئەنجام دراوە
درێژە:
ڕۆژی کورد ناوی ٢ کوژراوی تری هێزە تیرۆریستییەکانی سپا بڵاو دەکاتەوە:
ڕەحمانی مەلا شێخی (جاش)
موجتەبا ڕه سووڵی (پاسداری خه ڵکی ئەردەبێل)