بەپەلە/ فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاسداران، لە سنوورەکانی کوردستان جێگیر بووە

0
624

رۆژی کورد: فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕژیمی ئێران، بە بیانووی کردنەوەی سنوورەکانی شاری مەریوان، سەرلەنوێ سەردانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی کردەوە.

بەپیی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، دوابەدوای ناڕەزایەتیی بەرینی خەڵکی شارەکانی مەریوان، بانە، سەردەشت و پیرانشار لەمەڕ داخرانی سنوورەکان، محەمەد پاکپوور لەگەل هێزیکی زۆری “جاش و پاسدار” بەبیانووی کردنەوەی سنوورەکان، لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان جێگیر بوونە.

یەکێک لە ماڵپەڕە خۆجێییەکانی مەریوان وێڕای  ئەو هەواڵەی ڕایگەیاندووە کە محەمەد پاکپوور، لێپرسراوەی سوپای تیرۆریستی پاسداران، بۆ کردنەوەی سنوورەکان هاتۆتە ناوچە سنوورییەکان.

سنوورەکانی کوردستان کە بەپێی نووسینی هەواڵدەرییەکانی ڕژیم لە ٩ مانگ پێش ئێستاوە بە تەواوەتی داخراون، تەنیا بۆ ماوەی ١ مانگ دەکرێنەوە، بەڵام هەتا ئێستا کرانەوەی سنوورەکان بە ڕەسمی لەلایەن خەڵکیی ناوچەکەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

٢٣ی خاکەلێوەی ئەمساڵ (٩٥) محەمەد پاکپوور ڕایگەیاندبوو، سنوورەکان لە “ڕۆژئاوای ئێران”ـەوە لەلایەن دوو وڵاتی تورکیا و هەرێمی کوردستانەوە هیچ کۆنتڕۆڵێکیان لەسەر نییە.

ئەو لیپرسراوە سەربازییەیسوپای تیرۆریستی پاسدارانی رژیمی ئیسلامیی ئێران، ئاماژەی بەوەش کردبوو، ئەگەر “زیددی ئینقلاب” هێرش بکات، بە تووندی خۆمپارە بارانیان دەکەین.

وتەکانی ئەو لێپرسراوەی هێزی تیرۆریستی سوپای پاسداران دوای ئەوە دێت کە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە نەورۆزی ئەمساڵدا قۆناغێکی نویێ خەباتی پێشمـەرگانە و ناردنەوەی هێزی پێشمەرگەی بۆ ناو خەڵکی کوردستان ڕاگەیاند و دواتر پارتی ئازادی کوردستانیش رایگەیاند دەست دەکاتەوە بە خەباتی چەکداری لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.

spas1

spas3

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.