بەشداری باڵوێزی عێراق لە ڕێ و ڕەسمی خەڵاتی نۆبێل بە جلی کوردیەوە

0
298

ڕێکەوتی دەی دیسامبری ئەو ساڵ، ڕێ و ڕەسمی بەخشینی خەڵاتی نۆبێل لە ستۆکهۆڵمی پایتیختی سوید بەڕێوە چوو  

بە پێی ڕاپۆرتی “ڕۆژی کورد” ڕێ و ڕەسمەکە به‌ئاماده‌بونی پادشای وڵاتی سوید و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران و وه‌زیره‌كان و سه‌رجه‌م باڵیۆزه‌كانی جیهان و له‌ناویاندا ( به‌كرفه‌تاح ) باڵیۆزی عیراق، بەڕێوەچوو.

شیاوی سرنجە کە بەکر فەتاح، باڵوێزی عێراقی به‌جل وبه‌رگی ڕه‌سه‌نی كوردییه‌وه‌ به‌شداریی ڕێ وڕه‌سمه‌كه‌ی كرد. لەو ڕێ و رەسمەدا خه‌ڵاتی نۆبڵ لە بوارە جیاجیاکاندا بەخشرا بە دە کەس.

خاڵی جێگای سرنج لەو رێ و رەسمەدا ئامادەبوونی باڵوێزی عێراقی بوو بە جل و بەرگی ڕەسەنی کوردییەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت