بۆکان/ بە هۆی سپای پاسدارنەوە گوندی گەنمان مامۆستای قوتابخانەی نییە

0
846
وێنە: کاتی ناونوسینی فەلەکی بۆ هەڵبژاردنی خولی دەهەمی مەجلیسی شورای ئیسلامی
 ڕۆژی کورد: لە کاتێک دا کە ٢٠ رۆژ, بەسەر کرانەوەی قوتابخانەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان تێدەپەرێت، بە پشیتوانی سپای پاسداران گوندی گەنمانی سەر بە شاری بۆکان مامۆستای نییە.

ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی  شاری بۆکان، سابیر فەلەکی، مامۆستای قوتابخانەی وەک مامۆستا و بەرپرسی قوتابخانەی گەنمان دیاری کردووە، بەڵام فەلەکی هەتا رۆژی ٢١ی رەزبەر ئامادە نەبووە ، بچێتە قوتابخانەی گەنمان.

سابیر فەلەکی خوازیاری ئەوەیە وەک بەرپرسی قوتابخانەی ڕەحیم‌خان دیاری بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی سپای پاسدارانی بۆکانی کردووە و پشتیوانی ئەوانی وەرگرتووە بۆ ئەوەی نەچێتە گوندی گەنمان و لەباتی ئەوە لە گوندی رەحیم‌خان ببێتە بەرپرسی قوتابخانە.

سابیر فەلەکی، مامۆستای قوتابخانەیە و لە خولی ١٠ی هەڵبژاردنی مەجلیس لەلایان شوورای نیگهبانەوە، وەک پالێوراوی رژیم بۆ بۆکان دەستنیشان کرا و لەو هەڵبژاردنەدا بەشداری کرد.

شایانی باسە کە خەڵکی گوندی گەنمان هەتا ئێستا دوو جار بۆ دیاری کردنی چارنووسی مامۆستای قوتابخانەکەیان ، سەردانی ئیدارەی پەروەردەیان کردووە و بەڵام هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتۆتەوە.

وێنە: کاتی ناونوسینی فەلەکی بۆ هەڵبژاردنی خولی دەهەمی مەجلیسی شورای ئیسلامی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.