پێترۆس غالى سکرتیرى گشتى پێشوى نەتەوە یەکگرتوەکان کۆچى دواى کرد

0
170

پێترۆس غالى کە لە نێوان ساڵەکانى ١٩٩٢ تا ١٩٩٧ سکرتێرى گشتى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان بوو بە هۆى نەخۆشی لە تەمەنى ٩٣ ساڵى دا لە بەروارى ١٦ فوریەى ٢٠١٦ دا نەخۆشخانەیەکى قاهیرەى پایتەختى  وڵاتى میسر کۆچى دواى کرد.

پێترۆس غالى لە دایک بوى بنەماڵەیەکى مەسیحى  وڵاتى میسر بوو کە لە ساڵانى ١٩٨٠ یەکیک بو لە سکرتاریەتى حیزبی دیمۆکراتیک ملى میسر، دواتر لە سالى ١٩٨٧ بوە ئەندامى پەڕڵەمانى میسر . یە کێک لە کەسایەتىە نوسەرو ئەکادمى و سیاسیەتى مێژوى هاوچەرخى میسرو وڵاتانى ئەفریقا هەژمار دەکرێت.

غالى یە کەمین کەسایەتى عەرب و کیشوەرى ئەفریقا بوو کە بووە بە شەشەمین سکرتیرى گشتى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان کە بۆ ماوەى پێنج ساڵ لەو بەرپرسیارەتیە دا بەردەوام بوو.

لە سەردەمى بەرپرسیارەتى غالى لە نەتوەیەکگرتوەکان دونیا شایەدى زۆر کارەسات و گۆڕانکارى وەکو کۆتای هاتنى  شەڕى سارد و پارچە بونى وڵاتى یوگسلاویا و کوشتنى بە کۆمەڵى خەڵک  لە رواندا.

دواى بلاو بونەوەى هەوالى کۆچى دواى غالى  دانیشتنى ئەنجومەنى ئاسایش بە یەک دەقە ڕێز گرتن لە گیانى سکرتێرى پێشوى ڕێکخراوى نەتوە یەکگرتوەکان  دەستى بە کارەکانى کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌