بڕیاڕی كۆتایی له‌ سه‌ر به‌ ئه‌ندام بوونی ڕه‌سمیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونال سوسیالیست دا نه‌دراوه‌

0
88

به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ڕۆژی كورد ده‌ستی كه‌وتووه‌ و به‌ پێی به‌ڵگه‌ی سایتی ڕه‌سمیی ئەنترناسیونال سوسیالیست حیزبی دێموکراتی کوردستان ، كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێسانی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان هیچ كامیان تا ئێستا بڕیاری ته‌وایان له‌ سه‌ر نه‌دراوه‌ كه‌ ببنه‌ ئه‌ندامی ڕه‌سمیی ئەنترناسیونال سوسیالیست ، به‌ڵكوو پێشنیار كراون و بڕیاره‌ له‌ كۆنگره‌ی داهاتوو دا بڕیاڕی كۆتاییان له‌ سه‌ر بدرێ ، له‌ سایتی ئەنترناسیونال سوسیالیست دا له‌ ته‌نیشت ناوی هه‌ر یه‌ك له‌ حیزبی دێموکراتی کوردستان ، كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێسانی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان هێمایه‌كی ئه‌ستێره‌ داندراوه‌ و له‌ ژێره‌وه‌ی سایته‌كه‌ش شی كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ستێره‌یان له‌ پێشه‌ ، به‌و مانایه‌یه‌ كه‌ له‌ كۆنگره‌ی داهاتووی ئەنترناسیونال سوسیالیست دا بڕیاری به‌ ئه‌ندام بوونی ڕه‌سمیان له‌ سه‌ر ده‌درێ ، ڕۆژی كورد له‌و باره‌وه‌ له‌ هه‌وڵ داده‌بێ زانیاریی زیاتر وه‌ده‌ست بێنێ و بینه‌ران و خوێنه‌رانی لێ ئاگادار بكاته‌وه‌

پێشتر ڕۆژی كورد هه‌واڵی به‌ ئه‌ندام بوونی حیزبی دێموكراتی كوردستانی بڵاو كردبۆوه‌ ، لینكی هه‌واڵه‌كه‌

internasyonallllll copy

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت