به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی كۆبانێ له‌ پاریس ڕێپێوانێك به‌ڕێوه‌ چوو

0
59

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ١ی نوامبر به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی كۆبانێ له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕانسه‌ ڕێپێوانێك به‌ به‌شداریی خه‌ڵكانی فه‌ڕانسه‌وی و  به‌ تایبه‌تی كوردستانیانی كوردستانی باكوور ، نیشته‌جێی پاریس به‌ڕێوه‌ چوو ، له‌و رێپێوانه‌ دا كه‌ دواتر له‌ مه‌یدانی كۆماریی پاریس درێژه‌ی كێشا چه‌ند كه‌سایه‌تێكی كورد و فه‌رانسه‌وی له‌ باره‌ی كورد و به‌رخودانی كۆبانێ له‌ به‌رانبه‌ر تیرۆریستانی داعش وتاریان پێشكه‌ش كرد و گرووپێكی هونه‌ریش چه‌ند پارچه‌ موزیك و گۆرانیه‌كیان پێشكه‌ش كرد ، كامێرای ڕۆژی كورد فیلمی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ڵگرتۆته‌وه‌ كه‌ لێره‌ دا سه‌رنجی بینه‌ران و خوێنه‌رانی ڕۆژی كوردی بۆ ڕاده‌كێشین

پاریس بۆ كۆبانێ

وێنه‌ و كامێرا : ئارام عوسمانی

مۆنتاژ : ڕۆژی كورد

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

وەڵامێک بنووسە