به‌ڕێوه‌چوونی یادی سی ویه‌كه‌مین ساڵرۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نفال له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان

0
26

رۆژی كورد : به‌ بۆنه‌ی سی و یه‌كه‌مین ساڵرۆژی یادی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نفالی كوردان له‌ لایه‌ن رژیمی رووخێنراوی به‌عس ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌ هه‌موو گوند و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌شداری كومه‌ڵێكی به‌رچاو له‌ به‌رپرسانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆنه‌ و یادی ئه‌و كاره‌ساته‌یان به‌ڕێوه‌ برد.

له‌ نێوان ساڵه‌كانی ١٩٨٦ تا ١٩٨٩ زایینی زیاتر له‌ ١٨٢ هه‌زار مرۆڤی بێ گوناح له‌ ژن و پیاو و پیر و گه‌نج و مناڵی ساوا له‌ لایه‌ن رژیمی دیكتاتۆری به‌عس به‌ سه‌ركردایه‌تی سه‌دام حسه‌ین و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی له‌ رێگای گازی شیمیایی و خنكان و كوشتن و زیندوو به‌ گۆڕ كران له‌ ناوچه كوردنشینه‌كانی وڵاتی عێراق كوژران و له‌ گوڕه‌ به‌ كومه‌ڵه‌كان دا بێ سه‌ر و شوێن كران و زیاتر له‌ چوار هه‌زار گوند و دێهاتیان به‌ تێكڕایی كاول كرا. به‌رچاوبوون و به‌رفراوانی ئه‌م كوشت و كوشتاره‌ و بێرۆحمی بكوژان به‌رانبه‌ر به‌ خه‌ڵكی كوردستان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌رچاوو بوو كه‌ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تی دا هه‌تا ئێستا بێ وینه‌ بووه‌ هه‌ر بۆیه ناوی ئه‌نفالی به‌ سه‌ر دا سه‌پێندرا و هه‌موو ساڵێك رۆژی ١٤ ئاپریل جه‌ماوه‌ری كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ مافی مرۆڤیه‌كان و كۆمه‌ڵگا مرۆڤ دۆسته‌كان یادی ئه‌م بۆنه‌ به‌رز رائه‌گرن و به‌ تێكڕایی ئه‌م درنده‌خوویی و بێره‌حمیه‌ مه‌حكووم ئه‌كه‌ن.
له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو دا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی چوار گوڕی به‌ كۆمه‌ڵی له‌و پارێزگای مۆسه‌ننا له‌ باشووری وڵاتی عێراق  ڕاگه‌یاندووه‌ و پشتراستی كردۆته‌وه‌ كه‌ رۆفاتی زیاتر له‌ ٢٠٠ مرۆڤ له‌ ژنان و پیاوان و منداڵانیان به‌ نێژراوی له‌ ناو ئه‌و گوڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵانه‌ دۆزیوه‌ته‌وه و به‌ خاكیان ئه‌سپارده‌ كردوون.
پرۆسه‌ی كومه‌ڵكۆژی ئه‌نفال سه‌ره‌تا له‌ سنووری گه‌رمیان ده‌ستی پێكرد و دواتر له‌ ناوچه‌كانی كه‌ركووك و كفری و كه‌لار و ‌چه‌مچه‌ماڵ و دووكان و كۆیه‌ و دواتر هه‌تا بادینان گه‌یشتووه‌ و له‌ ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌ دا له‌ ٨ پرۆسه‌ی جیاواز و دوا به‌ دوای یه‌ك كومه‌ڵێكی زۆر و به‌رچاو ژن و منداڵ و خه‌ڵكی بێ گوناحی كورد كوژراو و بێ سه‌ر و شوێن كراون و ماڵ و كوندیان له‌ لایه‌ن رژیمی دیكتاتۆری به‌عسه‌وه‌ رووخێندراوه‌.
له‌ دواین پرۆسه‌كانی ئه‌نفال له‌ لایه‌ن رژیمی دیكتاتۆری به‌عسه‌وه‌ هێرشی شیمایی و بۆمباران له‌ ناوچه‌ سنووریه‌كانی باكووری وڵاتی عێراق و نزیك سنووری توركیا له‌ پارێزگاكانی كه‌ركووك و دیاله‌ و نه‌ینه‌وا و سه‌لاحه‌دین به‌ڕێوه‌ چوو كه‌ زیاتر له‌ چه‌ند هه‌زار گوندیان به‌ ته‌واوی رووخاو و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به‌ره‌و وڵاتانی ئێران و توركیا ئاواره‌ بوون و هه‌موو ماڵ و زێدی خۆیان به‌ جێهێشت و گوند و شاره‌كانیان چۆڵ كرا. له‌ درێژه‌ی ساڵه‌كانی ٢٠٠٣ هه‌تا ٢٠٠٨ زایینی زیاتر له‌ ٢٥٠٠ رۆفاتی خه‌ڵكی بێگوناحی كورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووری ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه‌ و گوزارونه‌ته‌وه‌ بۆ خاكی كوردستان و به‌ خاك ئه‌سپارده‌ كراون و گه‌ڕان به‌ دوای رۆفاتی شه‌هیدانی ئه‌نفال هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه‌ و هه‌ر به‌ردوامه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ڵێت تا ئێستا كه‌س نه‌یتوانیوه‌ به‌رئاوه‌ردی بكات كه‌ چه‌ن گوڕی به‌ كومه‌ڵ له‌ وڵاتی عێراق هه‌یه‌ و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ گوڕی به‌ كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی وڵاتی عێراق هه‌یه‌.
دوای رووخانی حكوومه‌تی به‌عس و هێرشی هێزه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ و ده‌زگیركرانی سه‌دام حسه‌ین سه‌رۆك كۆماری خوێن رێژی وڵاتی عێراق و ده‌ست و هاوپێوه‌نده‌كانی دادگایه‌كی تایبه‌ت به‌ تاوانه‌كانی سه‌دام حسه‌ین ی دیكتاتۆر و رژیمه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ چوو له‌ له‌وێ دا سه‌دامی دیكتاتۆر و هاوڕێكانی دادگایی كران و ئه‌وانیش دانیان به‌ هه‌موو تاوانه‌كانیان كرد.
پسپۆڕێكی شاره‌زای كورد له‌ كوڕێك دا باسی ئه‌وه‌ ئه‌كات و ئه‌ڵێت بێگۆمان عێراقی ئێستا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ نه‌بووه‌ و عێراقێكی دیكه‌ له‌ ژێر خاك دا ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ زورینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ نێژراوه‌ كوردن و ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوان و دۆژمنایه‌تی و كومه‌ڵكۆژیانه‌ له‌ گه‌لی كورد نه‌كرابایه‌ت ئێستا كه‌ زۆرینه‌ی دانیشتوانی وڵاتی عێراق كورد بوون و رژیمی دیكتاتۆری به‌عس هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ غه‌درێكی زۆریان به‌رانبه‌ر به‌ كورد و خاكی كوردستان نواند له‌ ئه‌نفال و شیمایی هه‌ڵه‌بچه‌ و ده‌ركرانی كورد و هێنانی جه‌ماوه‌رێكی زۆری توركمان و عه‌ره‌ب بۆ ناوچه‌ كوردنشینه‌كان به‌ تایبه‌ت كه‌ركووك بۆ به‌ عه‌ره‌ب كردنی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌ كوردنشینانه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی له‌ مێژوو دا ئه‌مێنێته‌وه‌ و دڵنیاین مێژوو هه‌مووی تۆمار ئه‌كات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌