بنکەی ئەدەبی-فەرهەنگی “بەڕۆژە”ی بانە فستیواڵێکی زستانە بۆ منداڵان و میرمنداڵان بەڕێوە دەبات بەڕێوە دەبات

0
269

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، یەکەمین فستیواڵی شێعر و کورتەچیرۆکی منداڵان لە بانە بەڕێوە دەچێت

ئەم فستیواڵە بۆ منداڵان و میرمنداڵانی ڕیزی تەمەنیی ٨ تا ١٥ ساڵ و بە تەوەری ڕووداوە زستانییەکانی مێرمنداڵان لە چاوی خۆیانەوە؛ بەڕێوە دەچێت.

بنکەی ئەدەبی-فەرهەنگی “بەڕۆژە”ی بانە داوا لە مێرمنداڵانی بانە دەکات تا شێعر و کورتەچیرۆکەکانتان بە زمانی زگماکیی کوردی، ئاراستەی ستافی بەڕێوەبەریی فستیواڵەکە بکەن.

بڕیارە دوای خوێندنەوەی لیژنەی زانستیی بنکەی بەڕۆژە، لە کتێبێکدا چاپ دەکرێن و لە شەوی بەڕێوە چوونی فستیواڵدا، بڵاو بکرێنەوە.

مەرجەکانی بەشدار بوون بەو شێوەی خوارەوە ڕاگەیێندراون:

هەر نووسەرێک لە بەشی کورتە چیرۆکدا، دەتوانێ بە ٢ چیرۆک و هەر شاعیرێکیش لە بەشێ شێعردا، بە ٣ شێعر، دەتوانن بەشدار بن و فایلی Word ی بەرهەمەکان بە فۆنتی یونی-کورد Unikurd web لە سەر سی-دی (CD) و (ئەگەر خۆی بخوازێ) بە دەنگ، لە گەڵ نوسخەی چاپ کراوی بەرهەمەکان بگەیەنێتە دەست دەستەی بەڕێوبەری بنکە.

ڕادەی تەمەنی ٨ تا ١٥ ساڵ

ماوەی ناردنی بەرهەم تا ٩٥/١١/١٢

ئادرەس: خیابانی سەید جمال الدین اسدآبادی، مجتمع فرهنگی-هنری ارشاد اسلامی بانه، دەفتەری بنکەی ئەدەبی-فەرهەنگی “بەڕۆژە”

تەلەفوون: ٣٤٢٢٦٠٠٠

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت