باڵوێزخانەی ئەمریکا لە وڵاتی ئیسراییل، لە شاری “تێلاڤیڤـ”ـەوە بۆ شاری ئورشەلیم گوازرایەوە.

0
920

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە وڵاتی ئیسراییل لە شاری “تێلاڤیڤـ”ـەوە بۆ شاری ئورشەلیم گوازرایەوە و بە فەرمی کاروباری خۆی دەست پێکرد، دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیامێکی ویدیویدا کرانەوەی باڵوێزحانەی نوێی ئەو وڵاته لە شاری ئورشەلیم ڕاگەیاند و وتی، وڵاتەکەی پاڵپشتی لە ئاشتی و ئاسایشی ئیسراییل دەکات.

ڕۆژی کورد: وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەمە ۱٤ی مەی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۲٤ی بانەمەڕی ۲۷۱۸ی کوردی، باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە وڵاتی ئیسراییل لە شاری “تێلاڤیڤ”ـەوە بۆ شاری ئورشەلیم گوازرایەوە و بە فەرمی کاروربارەکانی خۆی دەست پێکرد.

هەروەها کە پێشتر وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد که “جۆن سەڵیڤان” جێگری وەزیری دەرەوە و “ستیڤن منوچین” وەزیری خەزێنەداری ئەو وڵاتە و دوو ڕاۆێژکاری باڵایی حکوومەتەکەی دۆناڵد ترامپ بە ناوەکانی “ئیڤانکا ترامپ” کچی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و “جارد کوشنەر” زاوای ترامپ، دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەو پرۆژەیە پێک دێنن و بەرپرسیارەتیی کردنەوەی باڵوێزخانەکە بە “دەیڤید ئێم فریدمان” دەسپێردرێت، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی باڵوێزخانەی نوێی ئەمریکا لە ئورشەلیم بەشدارییان کرد.

دۆناڵد ترامپ، لە گرتە ویدوێکدا سەرەڕای ئاماژەدان بە کرانەوەی باڵوێزخانەی نوێی وڵاتەکەی لە شاری ئورشەلیم پاش ئەوەی کە لە شاری “تێلاڤیڤـ”ـەوە بۆ ئەو شارە گوازرایەوە، ڕایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەمووکات و لە هەر حاڵەتێکدا پاڵپشتی لە ئاشتی و ئاسایشی وڵاتی ئیسراییل دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان، نوێنەری وڵاتانی بریتانیا، فەرانسە، ئاڵمان، ئیرلەند، پورتوغاڵ ، مالت، سوئید و لەهستان، لە کردنەوەی باڵوێزخانەی نوێی ئەمریکا لە شاری ئورشەلیم بەشدارییان نەکردووە و نوێنەری وڵاتانی ئۆتریش، رۆمانی، مەجارستان و کۆماری چێک، بەشدار بوونە.

پاش ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕۆژی شەمە ۱۲ی مەی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۲۲ی بانەمەڕی ۲۷۱۸ی کوردی، سەبارەت بە گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە شاری “تێلاڤیڤـ”ـەوە بۆ شاری ئورشەلیم، سائیب عورەیقات، سکرتێری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا داوای لە نوێنەری وڵاتان، کەسایەتییە دیپلۆماتکارەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد، ڕێوڕەسمی کردنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە شاری ئۆرشەلیم بایکۆت بکەن و بەشداری تێدا نەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.