باهەموومان نیشتیمان بین

0
146

سه‌نگه‌ر ده‌روون

نیشتیمان دایکە وەک دایک بۆ جگەرگۆشەکەی دڵ سۆزە ئەبێ بۆنیشتیمان وابین ،نیشتیمان ئەخلاقە نابێ چاوپۆشی لەداگیرکردنی بکەین ،وەک چۆن دڵداری شاعیر ئەڵێ دینمانە ئیمانمانە نیشتیمان سەرەتاکانی خۆشویستنی نیشتمان، لە خۆشویستنی ماڵ و ئەو ژینگەیەوە دەست پێ دەکات کە تێیدا پەروەردە دەبین، لە خۆشویستنی ئەو دیمەن و بۆن و بەرامە خۆشانەوە دەست پێ دەکات کە هۆگریان دەبین و لە خۆشویستنی ئەو گوند، شارۆچکە یان شارەوە دەست پێ دەکات کە لێی لە دایک دەبین و تێیدا گەشە دەکەین. مێژوی کوردهەمووی قوربانیە بۆنیشتیمان پێویستەهەموو جەوانانی کورد قیمەتی ئەو ڕوبارەخوێنانەبگرن تەنانەت ئەو فرمێسک و ئارەقانەی لەپێناوی ڕژاوە، لەونیشتیمانەی کەکوردبون قاچاغەدەبێ تاکەکانمان هەستی نەتەوایەتیان زاڵبێ تاکۆتای بەوبێ ماف وزیندا و لەداردان وزوڵمە بێنین هەرکەسێکمان خۆی پشەوایەک و قاسم لۆیەک بێت ، ڕێبازی دژی خۆبەدەستەوەدانە و ڕێبازی شۆڕشی کوردبون و نیشتیمان بکەین بەکردارمان ئەبێت هەست بونمان بۆنیشتیمان عەقڵانی و فکری بێت ، دەبێت بەشێک لە خۆشەویستیی ئێمە بۆ نیشتمان، زادەی ڕابردووی پرشنگداری میللەت بێت بۆ ئەو ڕابردووە وە هۆش و هەستمان داگیر بکات و لەو نەبەردە مەزنانەدا خۆی ببینێتەوە کە گەلەکەمان بە خوێن تۆماری کردووە تاکو ئایندە ڕوناک بێت ،ئیترئەبێت بەسبێ بێدەنگ بون لەکورد بون بۆئازادی خەباتی میللەتی ئێمە، بە هەموومان دەڕواتەپێش، هەموومان بۆ ئەو خەباتە پێویستین و پێکەوەش دەتوانین ئەو ئەرکە گەورە بەجێ بێنین باڕێبازی قاسم لو دروشمی ژیانمان بێ تاکو بەئازادی .بنوسین و قسەبکەین و وڵات بنیاد بنێینەوە کۆتای بەفرمێسکی دایکان بهێنین و نێرگزی ئازادی بۆن بکەین

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت