بانگەوازێک بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەردەم سەفارەتی ئێران لە یونان

0
22

ڕۆژی کورد: کوردەکانی نیشتەجێی یوونان لە بانگەوازێک دا داوا دەکەن کە رۆژی هەینی لە بەردەم سەفارەتی رژیمی ئێران لە یوونان خۆپيشاندانی ناڕەزایەتی بەڕێوە بچێ ، دەقی بانگەوازەکە بەم چەشنەیە:

کوردانی دانیشتووی #ئاتێن و تێسالۆنیک، هەر وەک ئاگادارن ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلی بەرینی ناڕەزایەتی خەڵکی ئێران دژ بە بێکاری، گرانی و گەندەڵی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و تەنانەت چەوساندنەوەی نەتوەکانی ژێردەسڵاتی کۆماری ئیسلامی و هتەد، زۆرێک لە شارەکانی ئێران و کوردستانی گرتۆتەوە، هەر بۆیە لە ڕێگای ئەو بانگەوازەوە داواتان لێ دەکەین وەک ڕۆژانی ڕابردوو ئەرکی سەرشانتان بەجێ بێنن و لە بەردەم کۆنسۆڵگەری ئێران لە ئاتێن ناڕەزایەتییەکی هێمنانە وەڕێبخەن و پشتگیری لە خەڵکی ئێران و خواستە ڕەوا و بەرحەقەکانیان بکەن.
(کۆی حزب،لایەن و چالاکانی سیاسی)

بەڵێنی ئێمە:
ڕۆژی هەینی، 5ی ژانویە، کاتژمێر 2، بەردەم سەفارەتی ئێران

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌