بانک ناوەندى ئێران زۆر بەتوندى ڕەخنەى لە دیوانى باڵاى ئەمریکا گرت

0
793

دواى ئەوەى دیوانى بالاى ئەمریکا لە بڕیاڕێک دا دەست بەسەر دا گرتنى داراییە کانى بانکى ناوەندى ئێران لە ئامریکا بە مەبەستى قەرەبوو کردنەوەى قوربانیانى تیروریستى کە بەدەستى ئێران کراوە پەسند کرد. بانکى ناوەندى ئیران بە توندى ڕەخنەى لەو بڕیارە کرد و با نایاسای لە قەلەم دا.

حەمید قەنبەرى بەڕێوەبەرى ڵێکوڵینەوەى یاساى لە بانکى ناوەندى ئێران لە گفتوگۆیەک لە گەڵ وێبسایتى بانکى ناوەندى ئێران ئەو کارەى دیوانى باڵاى ئەمریکا بە پێشێل کردنى یاسای نێودەوڵەتى کرد.

قەنبەرى بە ئاماژە پێدان بە سەربەخۆی بانکەکانى ناوەندى لە یاساکانى نێو دەوڵەتى و ئەمریکا بە شێوەیەک کە هەندێ جار تەنانەت ئەو سەربەخۆیە لە سەربەخۆى وڵاتیش باڵاترە ناتوانرێت دەست بەسەر داراییەکانى دا بگیڕێت ئەگەر کردەوەیەکى وا ڕو بدات ئەوا ئەمریکا دەبێتە وڵاتێکى نائەمن بۆ دارایەکانى بانکى لە دونیا.

شایانى باسە دواى ڕێککەوتنى ناوەکى ئێران و وڵاتانى پێنج کۆ یەک وێراى هەڵگرتنى ئابلوقەکان دیسان بازرگانى ئێران و وڵاتانى دونیا کەوتوتە مەترسی بە هۆى بڕیارەکانى ناوەندە ئابورییەکانى ئەمریکا و ڕێگەنەدان بە کەڵک وەرگرتن لە دوڵار و سیستمى بانکى ئەمریکاو ئەو بڕیارانانەى دواى دیوانى باڵاى ئەمریکا نیشان دەدات کە دواى ڕێککەوتنیش مەترسی لە سەر ئێران هەر هەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.