بارزانی کاتی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی دیاری کرد

0
1447

ئەوڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی 26/ 1ـ/ 2016 بەرانبەر بە ٧ی ڕێبەندان،مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە سەلاحەدین سەرۆك و سكرتێر و نوێنەری پارتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی گۆڕینەوەی راوبۆچوون لەسەر پرسە هەنووكەییەكانی هەرێمی كوردستان و گەییشتن بە كۆدەنگی و دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ گرفتەكان لەگەڵ  كۆبوونەوەیەکی ساز دا.

مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەوڕۆ لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، وادەی ریفراندۆمی ئاشکرا کرد و رایگەیاند: “دەبێت پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ریفراندۆم بکەین”.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ڕێکەوتی 8-11-2016 بەڕێوە دەچێت.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو لە شوێنی کۆبوونەوەکە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بە لایەنە سیاسییەکانی راگەیاندووە: “هەرکەس ئامادەیە بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان من پۆستەکەی رادەست دەکەم و هەموو پشتگیرییەکیشی دەکەم، تاوەکو ماوەیەک لەگەڵی دەبم بۆ بەرەکانی جەنگ، بەڵام دواتر لەبەر ئەوەی هیچ قسەیەک نەیەتە سەر و ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئاسوودەیی کارەکانی بکات، من وەک مەسعود بارزانی هەرێمی کوردستان بەجێ دەهێڵم”.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە دروستکردنی لیژنەیەک لە پارتی، یەکێتی و یەکگرتوو بۆ کارکردن لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان، بابەتی ریفراندۆم و چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.

لەو بارەوە چاوەدێرێکی سیاسی کە نایویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە لەو بارەوە بۆ ڕۆژی کورد دوا و گوتی: هەرچەند لە ئێستادا زوویە دادوەری لەسەر ئەو باسە بکرێت  بەڵام دەتۆانم بلێم ئەگەر ڕەزامەندی هەمو ئەو لایەنان و حیزبانەی دەسەلاتی باشور بە تایبەت یەکێتی نیشتمانی لەگەل بێت ئەوا کورد دەچێتە قۆناغێکی تر لە مێژووی خۆی و لە ماوەی یەک تا دوو ساڵی داهاتوودا کورد لە باشووری کوردستان دەبێتە خاوەنی دەوڵەت، بەڵام ئەگەر یەکێتی ئامادە نەبێ، دەبێ وەک سودانی باشوور لە پاش سەربەخۆییش شاهیدی شەڕ و کێشەی ناوخۆیی بیین.
ئەو چاوەدیرە هەروەها لە درێژەی لێدوانەکەی دا گوتی: لە ئێستادا من وای دەبینم کە  پەیمانێکی هاوشێوەی پەنجا پەنجا  لە نێوان یەکێتی نیشتمانی و پارتی، پێویستە بوونی هەبێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.