بابەشێخی حوسێنی: سازمانی خەبات لە گەڵ هیچ هێز و لایەنێكی سیاسی كێشەی نیە

0
50

رۆژی كورد: بەبۆنەی 5ی خەرمانان یادی 37ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، بابەشێخی حوسێنی سكرتێری گشتی ئەو سازمانە لە پەیامێكدا باس لە دەور و نەقشی سازمانی خەبات لە جووڵانەوەی ئەو سازمانە و باگراوندە فكری و سیاسیەكان و ئەخلاق و راستگۆیی لە سیاسەتی سازمانی خەبات دەكات. لە بەشێكی پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەباتدا هاتووە كە: داوا لە هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران دەكەم، كە گرینگە رەوتی هاوكاری و تەبایی لە پێناو رووبەرووبوونەوەی رژێمی ئاخوندی و بەمەبەستی وەدیهێنانی ئامانجەكانی گەلەكەمان زیاتر پەرەپێبدەین. هەر لەو چوارچێوەدا جارێكی دیكە رادەگەێینین كە سازمانی خەبات باوەری وایە تێكرای بیرو بۆچوونەكان و فكرە جیاوازەكان لە كوردستاندا دەتوانن بە هاوكاری و لە چوارچێوەی رێزی بەرانبەر كار بكەن و سازمانی خەبات لە گەڵ هیچ هێز و لایەنێكی سیاسی كێشەی نیە و هیچ كاتیش ئامادە نابێ بەرژەوەندیە باڵاكانی گەلەكەمان بكاتە قوربانی كێشە و ناكۆكی.
دەقی پەیامی بابەشێخی حوسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات:

هاونیشتمانیانی تێكۆشه‌ر!

هۆگرانی رێبازی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئیران!

كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان!

پێنجی خه‌رمانان 37ەمین ساڵرۆژی دامه‌زرانی سازمانی خه‌بات له‌ هاونیشتمانیانی سته‌ملێكراوی كوردستان، رێبوارانی رێبازی سازمانی خه‌بات، كه‌س و كاری شه‌هیدان، زیندانیانی سیاسی خۆراگرو هه‌موو هۆگرانی رێگه‌ی ئازادیی له‌ ئێران و كوردستان پیرۆز بێ.
ئه‌مسال سازمانی خه‌بات پێ ده‌نێته‌ 38 ساڵ له‌ ته‌مه‌نی وه‌ك ته‌شكیلاتی سیاسی راگه‌یندراو وهه‌روه‌ها پێ ده‌نیته‌ 40 ساڵ ته‌مه‌نی تێكۆشان و فیداكاری له‌ مه‌یدانی به‌رخودان و شۆرشگێری له‌ به‌رانبه‌ر حاكمیه‌تی دیكتاتۆرو دژ به‌ كوردی ویلایه‌تی فقیه.
39 ساڵ تێكۆشانی بێ پسانه‌وه‌ی سازمانی خه‌بات پڕن له‌ سه‌روه‌ری گه‌وره‌و كه‌م وێنه‌ له‌ مێژووی پر له‌ قوربانیدانی گه‌لی كورد بۆ هێنانه‌دیی مافی ره‌وا و هێنانه‌دیی ئازادیی بۆ ئێرانی به‌ڵا لێدراو به‌ هۆی حاكمیه‌تی نه‌زان و سته‌مگه‌ری ئاخوندانی ملهوڕو حه‌ق نه‌بیست.
ئه‌گه‌ر به‌ كورتی باس له‌ سه‌روه‌ریه‌كان و كۆڵنه‌دانی سازمانی خه‌بات و تێكۆشه‌رانی ئه‌و رێبازه‌ پیرۆزه‌ له‌ ماوه‌ی 39 ساڵی رابردوودا بكه‌ین ده‌توانین ئاماژه‌ بكه‌ین به‌.
ـ خۆگرای كه‌م وێنه‌ له‌ به‌رانبه‌ر كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ بێ‌ ئه‌ژماره‌كان و پارێزگاری له‌ سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و مل نه‌دان بۆ ویستی ده‌سه‌لاتی ئاخونده‌كان له‌ ئێران.
ـ خۆ نه‌به‌ستنه‌وه‌ به‌ هیچ حكومه‌ت و ده‌سه‌لاتێك و بریاردانی سه‌ربه‌خۆیانه‌و به‌بڕشت له‌ حاست روداوه‌ سیاسیه‌ ناوچه‌یی و جیهانیه‌كان.
ـ بوونی سیاسه‌تی دروست و روون له‌ به‌رانبه‌ر حكومه‌تی ئاخوندی له‌ ئێرانداو ره‌د كردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره‌ ووتوێژێك له‌ گه‌ل ئه‌و دەسەڵاتە‌ خۆسه‌پێن و نامه‌شروعه‌داو سوور بوون له‌ سه‌ر دروشمی ئیستراتیژی رووخانی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ نگریسه‌.
ـ به‌ ره‌وا زانینی ماف و ئازادیه‌كان بۆ تێكرای نه‌ته‌وه‌كانی پێكهێنه‌ری ئێران و دابین بوونی ویست و دواكانیان.
. خه‌بات بۆ یه‌كسانی و هاوبه‌شی له‌ نێوان چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واریی و به‌ تایبه‌تی تیكۆشانی بنه‌ره‌تی و دوور له‌ دروشمی زریقه‌و بریقه‌دارو به‌ كرده‌وه‌ بۆ هاتنه‌ مه‌یدانی ئافره‌تان له‌ پرسه‌ سیاسی و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و كاری جیددی بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌ ریزه‌كانی سازمانی خه‌بات دا ده‌ورو جێگه‌ی شیاوی ره‌وایان هه‌بێ‌ .

ـ پشتیوانی له‌ خه‌بات و شۆرشی كورد له‌ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ئه‌ویش هه‌ر به‌كرده‌وه‌و دوور له‌ دروشم كه‌ پشتگیری له‌ خه‌ڵكی كوردستانی عیراق له‌ كاته‌ حه‌سته‌مه‌كانداو به‌شداری سازمانی خه‌بات له‌ راپه‌رینی 1991 و روبه‌رو بوونه‌وه‌ی سازمانی خه‌بات له‌ گه‌ڵ كێشه‌ی زۆرو و گرتنی به‌رپرسانی سازمانی خه‌بات له‌ لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و كاتی عێراق و هه‌روه‌ها به‌شداری كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات له‌ جه‌نگ دژی هێزی ترۆریستی داعش له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا به‌ڵگه‌ن له‌ ده‌یان كاروچالاكی حاشاهه‌ڵنه‌گری خه‌باتكاری و به‌ خه‌مه‌وه‌ بوون بۆ گه‌لی كورد و چاره‌نووسی.

ـ دوور بوون له‌ هه‌ستی ره‌گه‌ز په‌ره‌ستی و ناسیونالیستی به‌رچاوته‌نگ و باوه‌ر به‌ مافی ئینسانی و كار كردن بۆ نه‌هه‌ێشتنی دیارده‌ی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی.

ـ پارێزگاری له‌ ژینگه‌و و سه‌وزایی و دارو دره‌خت له‌ كوردستان كه‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ له‌ بنكه‌و شۆێنی حه‌وانه‌وه‌ی رێبوارانی سازمان ده‌بیندرێ‌ هه‌روه‌ها و بریار بۆ جێبه‌جێ كردنی پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان و پشتیوانی له‌ هه‌موو خه‌باتكارانی ژینگه‌پارێز له‌ رابردوو له‌ ئێستادا.

ـ نوێ‌ بوونه‌وه‌و گۆرانكاری دروست له‌ بیرو بۆچوون و دارشتنی ئیستراتیژی و دارشتن و كار پێكردنی به‌رنامه‌ی سه‌رده‌میانه‌تر له‌ خه‌ت و رێبازی سازمانی خه‌باتدا، لایه‌نێكی دیكه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ رێبازی سازمانی خه‌بات چه‌نده‌ شكۆمه‌نده‌و توانیویه‌تی له‌ جوڵانه‌وه‌ی سیاسی شۆشگێرانه‌ جێگه‌ی دیاربێ و بێگومان پرۆسه‌ی سیاسی له‌ داهاتووی كوردستان ودارشتنی به‌رنامه‌و بریاری سه‌رده‌میانه‌و شیاو ده‌وری سه‌ره‌كی ده‌بێ.

ـ سیاسه‌ت له‌ سه‌ر بنه‌مای راستگۆیی و سه‌داقه‌ت و به‌ وه‌فایی له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ی چاكه‌یان كردوه‌و لێبوردویی له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڵه‌كاران و تاونكاراندا له‌ پێناو نیشتمان و خه‌باتی ره‌وا و ئازادیخوازنه‌.

ـ قاره‌مانی كه‌م وێنه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات له‌ مه‌یدانی چالاكی نیزامی له‌ به‌رانبه‌ر هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیمی ئاخوندی و جه‌نگه‌ كه‌م‌ وێنه‌كانی رۆله‌ چاونه‌ترسه‌كانی ئه‌و رێبازه‌ له‌ مه‌یدانی نه‌به‌ردیدا، وه‌ك جه‌نگی یه‌ك مانگه‌ی بانه‌ به‌شداری له‌ مقاومه‌تی شاری سنه‌، كامیاران، شه‌ری سه‌قز، شه‌ره‌كانی ناوچه‌ی بۆكان، قاره‌مانیه‌كان له‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و هه‌روه‌ها جه‌نگی كه‌م وێنه‌ی ناوشاری بانه‌و تێك شكاندنی هیزی گاردی جاویدان(هیزی قودس) و ده‌یان قاره‌مانی كه‌م وێنه‌ی دیكه‌ی رۆله‌ نه‌به‌زه‌كانی كورد له‌ ریزه‌كانی سازمانی خه‌بات و ناچار كردنی خومه‌ینی بۆ ئه‌وه‌ی ئاگر بر له‌ به‌رانبه‌ر گه‌لی كورد راگه‌ینێ.

ـ باوه‌رداربوونی بنه‌ره‌تی به‌ كاری هاوبه‌ش و ته‌بایی له‌ نێوان هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان، هه‌ر له‌ رۆژانی سه‌ره‌تای دامه‌زرانی سازمانی خه‌بات وه‌ك ئه‌سل و سیاسه‌تی نه‌گۆر و هاوپه‌یمانی له‌ گه‌ل سازمانی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران و شۆرای میللی مقاومه‌تی ئێران وه‌ك ته‌نیا هێزی گه‌وره‌ی خه‌باتی سه‌رانسه‌ریی له‌ به‌رانبه‌ر رژیمی ئاخوندی و ئاڵترناتیوی ئه‌و رژیمه‌ ملهوره‌.

ـ شه‌هید بوونی سه‌دان كه‌س له‌ رۆڵه‌كانی كوردستان له‌ ریزه‌كانی سازمانی خه‌بات كه‌ 15 كه‌س له‌و شه‌هیدانه‌ له‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی سازمانی خه‌بات بوون و هه‌روه‌ها بوونی رێبه‌رێكی كه‌م وێنه‌ی وه‌ك مامۆستا سه‌ید جه‌لال حوسه‌ینی كه‌ ته‌واوی ته‌مه‌ن و ژیانی بۆ رێبازی ئازادیخوازی و كوردایه‌تی و سازمانی خه‌بات ته‌رخان كردو تا دوایین ساته‌كانی ته‌مه‌نی به‌رده‌وام بوو له‌ سه‌ر ئامانج و باوه‌ره‌كه‌ی و خه‌بات و تێكۆشان له‌ به‌رانبه‌ر رژیمی ئاخوندی له‌ ئێران رۆحی شه‌هیدان و رۆحی مامۆستای رێبه‌ر شادبی.

ـ بوونی سه‌ركردایه‌تی غه‌مخۆر و كادرو پیشمه‌رگه‌و ئه‌ندام و لایه‌نگری خۆنه‌ویست و خزمه‌تكارو تێكۆشه‌ر له‌ ناوخۆی كوردستان و له‌ وولاتانی ئوروپا، كه‌ له‌ زۆر كاتدا به‌ رێژه‌ی كه‌م و ته‌نانه‌ت به‌ تاك تاكیش ده‌ورو نه‌قشی به‌رچاویان له‌ بردنه‌ پێشی په‌یام وراسپارده‌كانی سازماندا گێڕاوه‌و ده‌وری به‌رچاو و حاشاهه‌ڵنه‌گریان هه‌بوه‌ له‌ ئه‌ركی شۆرشگیرانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و سازمانی بووندا.

به‌م بۆنه‌پیرۆزه‌وه‌ داوا له‌ هیزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانی ئیران ده‌كه‌م،كه‌ گرینگه‌ ره‌وتی هاوكاری و ته‌بایی له‌ پیناو روبه‌روبونه‌وه‌ی رژیمی ئاخوندی و به‌ مه‌به‌ستی وه‌دیهینانی ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌كان زیاتر په‌ره‌ پی بده‌ین. هه‌ر له‌و چوارچیوه‌دا جاریكی دیكه‌ راده‌گه‌ینین كه‌ سازمانی خه‌بات باوه‌ری وایه‌ تیكرای بیرو بۆچوونه‌كان وفكره‌ جیاوازه‌كان له‌ كوردستانداده‌توانن به‌ هاوكاریی و له‌ چوارچیوه‌ی ریزی به‌رانبه‌ركار بكه‌ن و سازمانی خه‌بات له‌ گه‌ل هیچ هیزو لایه‌نیكی سیاسی كیشه‌ی نیه‌ و هیچ كاتیش ئاماده‌ نابی به‌رژه‌ونده‌ بالاكانی گه‌له‌كه‌مان بكات قوربانی كیشه‌و ناكۆكی وهه‌ولده‌داهه‌میشه‌ ببیته‌ مایه‌ی ته‌بایی و یه‌كریزی له‌ كوردستاندا.

داوا له‌ كادرو پیشمه‌رگه‌و هۆگرانی ریبازی سازمان ده‌كه‌م چالاكانه‌تر له‌ رابردو له‌ پیناو هینانه‌ دیی ئامانجه‌ به‌رزه‌كانی گه‌لی كورد و خه‌باتی ئازادیخوازی له‌ به‌رانبه‌ر رژیمی ملهوری ئاخوندی تی بكۆشن، وه‌ك هه‌موان ده‌زانن سازمانی خه‌بات سه‌دان سه‌روه‌ری سیاسی و پێشمه‌رگانه‌و قاره‌مانی تۆمار كردوه‌، هه‌ر بۆیه‌ دۆستان دڵخۆشن به‌ بوونی سازمانی خه‌بات و دژمنیش داماو زه‌لیله‌ له‌ حاست ئه‌و گشته‌ سه‌روه‌ریانه‌و هه‌موو رێبوارانی سازمانیش شانازی ده‌كه‌ن به‌ خۆیان كه‌ له‌ رێبازێكی ئه‌وه‌نده‌ حه‌ماسه‌ خولقێن ودڵسۆزو نیشتمانیدان، كه‌ به‌ ره‌نجی تێكرا و فیداكاری هاتۆته‌دیی و سه‌نه‌دی حه‌قانیه‌تی به‌ خۆێنی شه‌هیدانی سوورخه‌لات و سه‌روه‌ریی سیاسی تۆمار كراوه‌.

مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژیمی ملهوری ئاخوندی

سه‌ركه‌وێ خه‌باتی مافخوازنه ى‌ گه‌لی كورد

سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران

سكرتێری گشتی

بابه‌شیخ حوسێنی

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت