ئەگەر دەرفەت بۆ ئۆجالان بڕەخسێ بە کوتەک لە هەدەپییەکان و قەندیل دەدا

0
1139

ئەگەر دەرفەت بۆ ئۆجالان بڕەخسێ بە کوتەک لە هەدەپییەکان و قەندیل دەدات
ئەگەر وایە با ئۆجالان قسە بکات!
وتاری ئەم هەفتەیەی حەسەن جەمال لە تی ٢٤

ن.حەسەن جەمال
وەرگێڕانی لە تورکیەوە : نەجیبە قەرەداغی
رۆژنامەوانان لە جێگری سەرۆک وەزیر یاڵچین ئاکدۆغان دەپرسن :
داخۆ شاندی هەدەپە دیدار لە ئیمرالی ئەنجام نادات؟
وەڵامەکە لە چوار خاڵ دا :
هەدەپە چاوی بە ئۆجالان ناکەوێ
شاندی هەدەپە خیانەتی لە پرۆسەی چارەسەری کرد
بە بەردەوامی درۆیان بە دەم ئۆجالانەوە کرد
ئیستغلالی (کەڵکئاوەژوو) ئۆجالانیان کرد
داخۆ ئەو قسانە ڕاستن ؟
پێشتر جێگری سەرۆک وەزیر وتبوی ئەگەر دەرفەت بۆ ئۆجالان بڕەخسێ بە کوتەک لە هەدەپییەکان و قەندیل دەدات
بەڕاستیش وایە ؟
داخۆ ئۆجالان ئەوەندە توڕەیە ؟
ئەوە نوێ نیە ، لە هەموو گۆشە نوسینەکانی میدیای سێبەر بڕوانە ، هەر وەک پێشتر دەلێن ” ئۆجالان وا بیر دەکاتەوە ، ئۆجالان وای وت” !
بەگشتی ئامانجی ئەو نوسینانە بۆ درزخستنە نێوان ئیمرالی، قەندیل و هەدەپە
مایەی تێگەیشتنە ئەو هیوایەی ، کە بە شکانی خەیاڵی سوڵتانی کۆشک لە حەوتی حوزەیران دا، دروست بووە دەیەوێ بە هەستی ئۆجالان بکاتە بڵقی سەر ئاو!..
ناچێتە عەقلەوە:
داخۆ قسەکانی ئاکدۆغان ڕاستن ؟
یان داخۆ ڕێبازی کلاسیکی دەولەتە کە گەمە بە بڵاوی کردنەوەی زانیاری چەواشە دەکەن؟
هەندێ وایە ، هەندێکیش داخۆ وایە ؟
بەلام ئەوەندەش زیرەکی ناوێ بۆ دەرخستنی ڕاستی.
ئەگەر چەند ڕۆژنامەوان- بێ گومان تەنیا ڕۆژنامەوانی سێبەر نا- بچنە لای ئۆجالان، دەتوانن ڕیپۆرتاژی لەگەڵ بکەن.
یان ئۆجالان لە ئیمرالی با بێتە بەردەم کامێرا، لە پەخشی ڕاستەخۆی تەلەفزیۆن دا ، تا دەتوانێ قسە بکات
وەهاش هەموو عالەم بە مەسەلەکە دەزانێ کە
ئۆجالان بۆچونی لەسەر قەندیل چیە ؟
داخۆ دەرهەق بە هەدەپە هەلسەنگاندنی چیە ؟
لەسەر سەلاحەدین دەمیرتاش چی دەلێ ؟
کورتکراوەی دیدی لەسەر حەوتی حوزەیران چیە ؟
سوڵتانی کۆشک کاتێ دەلێ ” پرسی کورد نیە ” داخۆ ئەویش بە ” دەمت خۆش بێ ” خۆشحالی خۆی دەردەبڕێ ؟
سوڵتان کاتێ دەلێ ” لایەن نیە و مێز نیە ” و نکوڵی لە جاڕنامەی دۆڵمەباخچە دەکات، داخۆ ئەویش بە ” ئافەرین ، چەند جوانت فەرموو!” سڵاوێكی نوشتانەوەی لێ دەکات؟.
یان سوڵتانێکی کە پیش هەلبژاردن بە قسەی ” دەستەی چاودێریتان لە چی ؟ ” ، ئەویش بە ” دەمت خۆش بێ، چەند لەسەر هەقی” چەپڵەی بۆ لێدەدا ؟
یان ” منیش بانگەوازیم دەکرد کە پەکەکە بەتەواوی چەک فرێ دا ” ، ئەو سڕی سورەیا ئوندەرە هەیە؟ مەگەرئەو سڕی سورەیا قسە خۆش و شیرینە، منی هەڵخەڵەتاند ؟
یان هەوای ئەوەی ” هەدەپە خیانەتی لێکردم !” ؟
گەر وەک ئەوەی جێگری سەرۆک وەزیران ئاکدۆغان دەلێ، ئۆجالان لەو بیر و بۆچونەدایە، ئەو کاتە بهێلن قسە بکات. بۆ نایەڵن قسە بکات ؟
ئەگەر وا نیە، میکرۆفۆنێك بخەنە بەردەم ئیمرالی، با بێتە بەردەم ڕۆژنامەوانان قسە بکات.
مەگەر ڕاستیەکەی ئەوە نیە ؟
ئەگەر هەست و بیر و بۆچونی ئۆجالان وەهایە ، ئەگەر پێیان وایە کە قەندیل وهەدەپە خیانەتیان کردووە. ئەو کاتە بهێڵن ئازادانە قسە بکات.
با قیامەت هەڵسێ!
مەگەر ئەوەنیە کە چەندین ساڵە داوای دەکەن ؟
واتە بەکارهێنانی ئۆجالان و پارچەکردنی پەکەکە….
چەند خۆشە. دە بهێڵن قسە بکات
ڕێك کاتێتی.
ئەگەر نەهێلن ئاپۆ قسە بکات ئەوە ناتوانن ببنە جێی باوەڕی
چەند بلێن کە هەدەپە، قەندیل خیانەتیان لە ئاپۆ کردووە، پەلەپیتکەچیەکانیشتان وەها بنوسن، ئەوەی عەقلی لەسەری دا بێ باوەڕ بەوە ناکات
ئەوە وەک ئەوەیە کە خۆتان دەهۆڵ بکوتن و خۆشتان پێی هەڵپەڕن
بەچەواشە دەوڵەتتان لە پێستیی خۆی دەرهێناوە، تا ئەمرۆ واتان هێناوە و لەمرۆشەوە بۆتان ناچێتە سەر
چی بلێن پارە ناکات!
ئەم قسە عەوامە ئیتر لای کەس ناخوا
ئەگەر بە راستی رەوشی ئۆجالان وەک ئەوەیە کە ئێوە دەلێن ، ئەوە کێ دەزانێ تا ئەمرۆ چەند جار شاندی هەدەپەتان لەگەل ئیمرالی دانیشاندووە.
کێ دەزانێ کە چەند جار ڕێتان بە دیداری هەدەپە و ئۆجالان داوە.
یان دیارە کە ئۆجالان لەبەرئەوەی کە نەهاتۆتە سەر قسەی ئێوە ، ئیوەش درێژە بە گۆشەگیری توندی دژە مرۆییی سەری دەدەن
جارێکی تر دەمەوێ بلێم
لەسەدا ١٣ی دەنگ
شەش ملیۆن دەنگدەر
هەشتا پەرلەمانتار….
١٠٦ شارەوانی….
هەدەپەیەکی کە نەک تەنیا کوردەکان، بەڵکو تورکەکان دەنگیان پێداوە، تا دێت دەبێتە پارتێکی تورکیایی..
و سوڵتانی کۆشکیش لە ژێرناوی دیموکراسی دا گلۆپی سوری بۆ هەڵبژاردنی حەوتی حوزەیران داگیرساند..
تورکیا بە ئاسانی نەهاتە ئەم قۆناغە.
کوردەکان بە ئاسانی نەگەیشتە ئەم قۆناغە.
تا رۆژی ئەمرۆ ئێش و ئازارێکی زۆر کێشرا
خوێن و فرمێسک ڕژا
بۆ گەیشتن بە دۆخەکە ئەلبەتە ئۆجالان هەیە ، پەکەکە هەیە ، تێکۆشانێکی گەورەش….
باش بزانن
گەر بە بۆمب بەرد لەسەر بەرد نەهێلن ، رۆکێت ببارێنن ناتوانن پرۆسەکە ئاوەژووبکەنەوە
ناتوانن ئیمرالی ، قەندیل و هەدەپەیەکی کە لە حەوتی حوزەیران دا بە ” دکتاتۆریەتی تەیب ئەردۆغان “ی گوت بوەستە، بەیەک دا بدەن.
بۆچونی جیاوازیش هەبێ!، دەکرێ هەشبێ و هەیە.
بەلام لەوە واوەتر، ئەگەر لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە شتێک هەیە کە ئێمە نایزانین، ئەوە ئۆجالان بێننە بەردەم شاشە با قسە بکات، با ئێمەش بزانین.
یان بۆش قسە دەکەن، نابنە جێی باوەڕی
خۆش دانوسان!

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.