ئەوەی لە باکوور ڕوودەدا، جینایەتی مرۆڤییە

0
784

هەواڵەکان باس لە بەردەوامی تووندوتیژی سەربازانی تورک لە شار و گوندەکانی کوردستانی باکوور دەکەن و ڕۆژ بە ڕۆژ ئەژماری کوژراو و بریندارە مەدەنیییەکان و بەتایبەت ژنان و منداڵان زیاتر دەبێت.

بە پێێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ” لێبووردەیی ناونەتەوەیی” لەو هێڕشە سەربازییانەی تورکیە کە لە مانگی ئوتی ٢٠١٥ـەوە دەستی پێکردووە تا ئێستا ١٦٢ کەس کوژراون کە 29 ژن، 32 منداڵ و 24 کەسی بەساڵاداچوویان تێدا بووە.

ڕۆژی یەکشەممە لە شاری نسێبین، ژنێكی كورد لە ئاكامی تەقەی هێزە ئەمنییەكانی توركیە گیانی لەدەست دا و ت اکاتی داڕشتنی ئەو هەواڵەش تەرمەكەی لە نێو خانوویەكدا ڕادەگیراوەو پۆلیس ئیزن بە كەس و كاری نادات  تەرمەكەی بە خاك بسپێرن.

هەروەها لە گەڕەكی “دیجلە” و “داگ كاپێ”ی شرای نسیبن، تەرمی سێ كەس بە كوژراوی بینراوەتەوە. هەروەها لە شاری “ئەدەنە”ش ڕەوشەكە ئاڵۆزە و منداڵێك بریندار كراوە و دواتریش لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوە

لەلایەکی ترەوە ژنێك بە ناوی شیرین ئالتای كە ٣٤ ڕۆژ لەمەوبەر بریندار كرابوو، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا و دوو منداڵی تر لە ئاكامی تۆپبارانی خەستی هێزە ئەمنییەكان، لە گەڕەكی “حاسرلیە”ی شاری ئامەد بریندار بوون و ئەمڕۆش ئەو خانوویەی كە ٣٤ كەس تێیدا گیریان خواردووە، بە خەستی تۆپباران كرا و لە ژمارەی قوربانیانی ئەو تۆپبارانە، هەواڵێكی ئەوتۆ لەبەردەست‏دا نیە.

شایانی باسە کە ڕێکخراوی “لێبوردەیی ناونەتەوەیی” ڕۆژی پێنج شەممە ١ی بەفرانبار، لە ڕاپۆرتی خۆیدا هێزە نیزامییەکانی تورکیەی بە سزازادنی بە کۆمەڵی کوردەکانی باکووری کوردستان، تاوانبار کردووە و لە ڕاپۆرتەکەیدا هاتووە کە دەوڵەتی تورکیە و هێزە نیزامییەکانی تووند و تیژییەکی لە ڕادەبەدەریان بە دژی کوردەکانی ئەو وڵاتە بەکار هێناوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.