ئەبووعومەر چێچانی وەزیری شەڕی داعیش، کوژرا

0
273
رۆژ کورد: حەوتووی ڕابردوو بەرپرسێکی ئەمریکایی، هەواڵی کوژرانی فەرماندەیەکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بە ناوی عومەر چێچانی ڕاگەیاندکە.
بە پێی لێدوانی ئەو بەرپرسە ئەمریکاییە، عومەر چێچانی لە لە هێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی ئەمریکادا کوژراوە.
شایانی باسە کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە نزیک شاری شەداد سەر بە پارێزگای حەسەکە  فرۆکەکانی ئەمریکا بوردمان شوێنەکەیان کرد و بە پێی هێندێک زانیاری عوومەر چێچانی کە بۆ پشتیوانی هێزکانی داعش لەو دەڤەرە بووە و کوژراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی وەزارتی بەرگری ئەمریکا، بە کوژرانی عومەر چێچانی زەبرێکی قورس و کاریگەر وە داعش کەوتووە  کە ئەو زەبرە هەم لە ڕووی هاندان و هاتنی خەڵکی بیانی بۆ نێو ڕیزەکانی داعش بووە و هەم لە بواری هێرش و بەرگری کردنی داعش لە شاری ڕەقە و مووسڵ.
ئەبوو عومەر چێچانی یەکێک لە فەرماندە هەرەبە رچاوەکانی داعش بوو کە لەلایان ئەمریکاوە بڕی 5 میلیۆن دۆڵار تەرخان کرابوو بۆ ئەو کەسانەی زانیاری لەسەر چێچانی بدەن بە ئەمریکا.
عومەر چێچانی پێش ئەوەی بێتە ناو ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، ڕێبەری گروپی جەیشولموهاجرین و ئەلئەنسار بوو کە زۆرترین ئەندامانی ئەو گروپە خەڵکی باکووری قەفقاز بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌