ئێران 114 فڕۆکە لە فەڕانسە دەکڕێ

0
837

هاوكات لە گەڵ لاچوونی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران لە لایەن ئوروپاوە و دەست پێکی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی ئەتۆمی، بەرپرسێکی ئێرانی رایگەیاندووە کە ئێران 114 فڕۆکەی نەفەر هەڵگری لە فەڕانسە کڕیوە.
وەزیری رێگاوبان و شارسازی ئێران عەباسی ئاخوندی، رایگەیاندووە، ئێران و فەڕانسە لە سەر کڕینی 114 فڕۆکەی نەفەرهەڵگر لە کۆمپانیای ئەیرباسی فەڕانسە رێککەوتوون. ناوبراو ئامانجی کڕینی ئەو فڕۆکانەی بۆ جێگرتنەوەی فڕۆکە کۆنەکانی ئێران و هەروەها نوێ کردنەوەی هێڵی فڕۆکەوانی ئێران راگەیاندووە.
هێڵی فڕۆکەوانی ئێران، ماوەی تا ئێستاش لە فڕۆکە کۆنەکانی سەردەمی رێژیمی پێشوو کەڵک وەردەگرێ. فرۆشتنی فڕۆکە لە لایەن ئەمریکاوە بە ئێران لە 34 ساڵ لەمەوبەرەوە قەدەغە کرابوو. ئەو قەدەغە کردنە لە دوای کێشەی بە بارمتە گرتنی نوێنەرانی ئەمریکا لە تاران و هێرش بۆ سەر سەفارەتی ئەو وڵاتە هاتبوو. هەروەها گەمارۆکانی ئەو دواییانە بە هۆی بەرنامەی ناوکی ئێرانیش وای کردبوو کە ئوروپاش نە تەنیا فڕۆکە بە ئێران نەفرۆشێ، تەنانەت رێگای هەناردەکردنی کەل و پەلی فڕۆکەش بۆ تەعمیر کردنی فڕۆکە کۆنەکانی ئێران گیرابوو.
کۆنی هێلی فڕۆکەوانی ئێران وای کردووە کە ساڵانە چەندین رووداوای فڕۆکەوانی لە ئاسمانی ئێران دا رووبدا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.