ئێران: دایکێک منداڵە ٣ ساڵانەکەی خۆی کوشت

0
521

ئەمڕۆ منداڵێکی ٣ ساڵان بە هۆی لێدان و ئازاری زۆر لە لایەن دایکییەوە لە نەخۆشخانەی بووعەلی سینای شاری ساری ئێران، مرد.

سەعادەتفەر، بەڕێوەبەری گشتیی پزشکی یاسایی پارێزگای ساری وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە کە لاشەی ئەو منداڵە سێ ساڵانە بۆ زانینی هۆکاری مردنەکەی ڕاگوازراوە بۆ پزشکی قانوونی گوتی: هۆکاری مردنەکەی خوێن ڕێژی مێشکی بووە کە بە هۆی وێکەوتنی شتێکی ڕەقەوە بوو”.

ئەو بەرپرسە هەروەها گوتیشی: هەرچەند تا ئێستا ڕوون نیە کە ئەو زەربەیە چۆن وەسەری ئەو منداڵە کەوتووە بەڵام لە سەر ٢٠ شوێن لە جەستەی ئەو منداڵە شوێنی سووتاندن بە کەچک و شیشی سووربۆوە بیندراوە.

بە پێی زانیارییەکانی سەعادەتفەر، دایکی ئەو منداڵە، دانیشتووی یەکێک لە شارەکانی خۆرهەڵاتی مازەندەرانە.

بەپێی قسەی دراوسێکانی ئەو منداڵە، ماوەیەکە دایک و باوکی ئەو منداڵە لێک جیابوونەتەوە و دایکی ئەو کوڕە سێ ساڵانە تووشی کێشەی دەروونی ىووە.

لە ئێستادا ئەو ژنە لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە دەست بەسەر کراوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.