ئێران، رووداوی هاتوچوو لە ١١ رۆژدا، ٨ بەرابەری تەقینەوەکەی بروکسێل خەڵکی کوشتووە

0
777

رۆژی کورد: لە سەرەتای پشووی نەرورۆزیی ئەمساڵەوە هەتا کۆتایی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٦ی خاکەلێوە، لە ئێران، لە کۆی ٥ هەزار و ٥٠٠ رووداوی هاتووچوو٢٥٢ کەس کوژراون.

پشووی نەورۆزی لە ٢٥ی رەشەمەی ساڵی ١٣٩٤ـەوە دەستی پێکردووەو هەتا ١٥ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٥ بەردەوام دەبێت.

بەپێی راپۆرتێک کە هەواڵدەریی ئیسنا بلاوی کردۆتەوە، لە سەدا ٦٧ی رووداوەکان لە ڕێگای نێوان شارەکاندا بووە کە لەکۆی ئەو رێژەیە، لەسەدا ٤٥ی تەنیا وەرگەڕانی ماشێنەکان بەهۆی خراپیی و قەرەباڵغیی رێگەکانەوە هاتۆتە ئاراوە.

هەروەها ماڵپەڕی پزیشکی دادوەریی ئێران بڵاوی کردۆتەوە، تەنیا لە ماوەی پشووی نەورۆزیی ساڵی ٩٠ی هەتاوییەوە هەتا ساڵی ٩٤ی هەتاوی، ٥ هەزار و ٧٠٠ کەس لە رووداوی ماشێندا گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ئەو راپۆرتە، لە پشووی نەورۆزیی ساڵی رابردوودا ٩٦٨ کەس لە رووداوی ماشیةدا گیانیان لەدەست داوە، کە لە سەدا ٧١.٦ی رووداوەکان لە جادەی نێوان شارەکاندا هاتوونەتە ئاراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.