ئیسپانیا: 20 هەزار جل و به‌رگی سەربازی داعش دەستی بەسەردا گیرا

0
179

وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا رایگەیاند، دەستیان بەسەر 20 هەزار جلوبەرگی سەربازی دا گرتووە كە بڕیار بووه‌ بۆ رێكخراوی داعش و بەرەی نوسرە بچێت.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسپانیا ڕایگه‌یاند، ئەو ژمارە جلوبەرگه‌، که‌ره‌سته‌ی سوپایەك دابین دەكات.

ئەو هه‌وڵه‌ی پۆلیسی ئیسپانیا تۆڕێكی بازرگانی كردبووە ئامانج، که‌ ده‌ستی به‌ سه‌ر دا گیرا.

ئەو پرۆسەیەی پۆلیس، لە شاری ڤالنسیای به‌م شێوه‌یه‌ ئەنجامدرا، كە گوایە جلوبەرگی بەكارهێنراون واتە”لەنگە”یە و، تا وه‌كوو بتوانن لەم رێگەیەوە بەرەو شوێنی مەبەست رەوانه‌ی بكەن

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌