نوێ ده‌كرێته‌وه‌ ، سووكایه‌تی ئیرنا به‌ جلوبه‌رگی كوردی له‌ لایه‌ن كوردستانیانه‌وه‌ شه‌رمه‌زار كرا

0
356

پاش ئه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی باشوور سه‌ردانی وڵاتی توركیه‌ی كرد و له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازیی لێكرا ، به‌شێكی به‌رچاو له‌ سایت و بڵاوكراوه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ستیان به‌ بێڕێزی كردن به‌ كه‌سایه‌تیی بارزانی و ته‌نانه‌ت جلوبه‌رگی كوردی كرد ، له‌و نێوه‌ دا هه‌واڵده‌ریی ڕه‌سمیی كۆماری ئیسلامیی ئێران (( ئیرنا ))  خۆی له‌ ناو هێنانی  مه‌سعوود بارزانی  وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی باشوور بواردووه‌ و نووسیویه‌تی :(( مرد شلوار كردی پوش شمال عراق )) ناو هێناوه‌ ، ئه‌وه‌ش بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌ تایبه‌تی كوردانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ڵوێستی جیددی و به‌ جێ بگرن و دژی ئه‌م سووكایه‌تییه‌ به‌ جلوبه‌رگی كوردی بوه‌ستنه‌وه‌  ، چالاكانی كورد له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك لاپه‌ڕه‌یه‌كیان له‌ ژێر ناوی من هم شلوار کردی می پوشم  واته‌ منیش شه‌ڵواری كوردی له‌ به‌ر ده‌كه‌م كردۆته‌وه‌ و كه‌مپه‌ینێكی گه‌وره‌یان وه‌ڕێخستووه‌ و به‌ سه‌دان كه‌س له‌ كوردستانیان به‌ له‌به‌ر كردنی جلوبه‌رگی كوردی و بڵاو كردنه‌وه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌و كاره‌ی هه‌واڵده‌ریی ئیرنایان مه‌حكووم و شه‌رمه‌زار كردووه‌ .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت